یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی کوردی ئینتەرناسیۆنالیست لە سلێمانی بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئینتەرناسیۆنالیستی کوردی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پارتە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەشداربوون.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئینتەرناسیۆنالیستی کوردی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پارتە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەشداربوون.
ئەمڕۆ، لە هۆتێل کوردستان ملینیۆم لە شاری سلێمانی، چەند پارتێکی سیاسی هەرچوار پارچەی کوردستان، بە ئامانجی پێکهێنانی کۆخەباتی کۆمیتەی کوردی ئینتەرناسیۆنالیست کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئیبرۆ گونەی لەم بارەیەوە قسەی بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز کرد، گوتی: "ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی پارتی کوردی ئینتەرناسیۆنالە لە ژێر چەتری سۆسیالیستی ئینتەرناسیۆنال، پارتە کوردییەکان کۆبوونەوە بە مەبەستی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی کوردی، کە یەکەم کۆبوونەوەیە لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدرێت.
لە کۆتایی مانگی ئایاردا کۆبوونەوەی گشتیی سۆسیالستی نێودەوڵەتی پێکدەهێندرێت، لە ئێستادا حزبی کوردی لە هەرچوار پارچەی کوردستان، ئەوانەی لەپێناو خەبات و دۆزی کورد تێدەکۆشن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون".
لایەنە سیاسییە بەشداربووەکان:
– پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
– پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)
– پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)
– حزبی دیموکراتی کوردستان
– حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران (حدکا)
– حزبی کۆمەڵەی کوردستان
– ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمەنیستی ئێران
– هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)
– یەکێتی نیشتیمانی کوردستان