دەم پارتی: تێکۆشانی ئاشتیخوازانەی ئۆندەر سەردەخەین

دەم پارتی دەربارەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئاشتی کە گیانی خۆی بۆ فیداکرد، هەمیشە یادی بەرزڕادەگرین".

ناوەندی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا دەڵێت: "بە لەدەستدانی ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر زۆر غەمگینین. سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی ئۆندەر و گەلی تورکیا دەکەین. بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئاشتی کە گیانی خۆی بۆ فیداکرد، هەمیشە یادی بەرزڕادەگرین. خاوەنداری لە یادی ئۆندەر و تێکۆشانەکەی بۆ ئاشتی دەکەین".