بە دیمەن

گەل بۆ ئۆندەر ڕوودەکەنە نەخۆشخانە

چەندین کەس بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕوویانکردە نەخۆشخانە، پرسەی سەرەخۆشی لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت بەڕێوەدەچێت.

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لەو نەخۆشخانەی کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد.

چەندین کەس ڕوویانکردە نەخۆشخانەی فلۆرەنس ناینتینگەیل کە ئۆندەری لێیە.

نەخۆشخانە پڕبووە لە میوان. جێگری سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ نوری ئاسڵان، سەرۆکی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داود ئۆغلو، جێگری سەرۆک کۆمار جەودەت یەڵماز، پارێزگاری ئیستەنبوڵ داود گول، هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەندین کەس بەرەو نەخۆشخانەکە کەوتنەڕێ.

پرسەی سەرەخۆشی لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە شیشلی بەڕێوەدەچێت.