سری سورەیا ئۆندەر گیانی لەدەستدا

سری سورەیا ئۆندەر کە لە نەخۆشخانە چارەسەردەکرا، گیانی لەدەستدا.

ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر لە ١٥ ی نیسان جەڵتەی دڵ لێی دا و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فلۆرەنسی ئیستەنبوڵ. بەرپرسانهی نەخۆشخانەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، ڕایانگەیاند کە سری سورەیا ئۆندەر لە ١٨ هەمین ڕۆژی چارەسەر وەرگرتندا، لە کاتژمێر ١٦:١٠ گیانی لەدەستداوە.