ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵییەوە پەیامێکی سەرەخۆشی نارد بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر.
لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بە ناونیشانی "بۆ یادی سری سورەیای ئازیز" هاتووە:
"کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیز، لە دڵەوە خەمباری کردین. ئەو مرۆڤێکی بەنرخ بوو، کوڕی ڕاستەقینەی گەل بوو. نەریتی ئەنادۆڵ و تورکمانەکان، ڕۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستدا، هەموو کۆمەڵگە و گەلانی ئەم جوگرافیایە، هەڤاڵێکی مەزنیان لەدەستدا. ڕێزی زۆرم بۆ یادەوەریی وی هەیە. لە ٢٧ ی شوبات، لە دوایین دیدارمان، دوایین ڕستە کە بۆ بانگەوازەکە زیادمان کرد، ئەو بە دەستی خۆی نووسی و ویستی خۆی بیخوێنێتەوە. خاوەن هەوڵ و خەباتێکی لەبیرنەکراو بوو بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە. ئەو مرۆڤێکی لێهاتوو بوو کە هەموو نەرێنییەکانی دەگۆڕی بۆ شتی ئەرێنی. ئەو ناسنامەی ڕاستەقینەی ئاشتی و کەلتووری ئاشتی بوو.
ئەو باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی بۆ هەموومان بەسوودە، ئەمە گەورەترین خواست و خەونی بوو. نابێت هەرگیز ئەم هیوایە بە نیوەناچڵی بهێڵرێتەوە. گرنگ بۆ هەموومان ئەوەیە، ئەم ڕۆحییەتە بگەیەنین بە ئاشتی و بە ناوی سری سورەیا ئۆندەر تاجداری بکەین.
دیسانەوە دڵسۆزی خۆم بۆ یادی وی دەردەبڕم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و دۆستانی و خۆشەویستانی و هەڤاڵانی و گەلەکەمان دەکەم.
سەرەخۆشی لە هەمووان دەکەم.
عەبدوڵا ئۆجالان
٣ ی ئایاری ٢٠٢٥".