بە دیمەن

کەمپەینی "ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرێتی" دەستی پێ کرد

کەمپەینی "دیالۆگی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرێتی" بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە لە چەند شارێکی ئەوروپا بە ڕێپێوان و گردبوونەوە و دانانی خێمەی هۆشیارکردنەوە دەستی پێ کرد.

کەمپەینی تەژەکە_ئە

کەمپەینی "دیالۆگی ژیانی ئازاد لەگەڵ ڕێبەرێتی" لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپاوە و لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی دەستی پێ کرد.

مارسیلیا

لە مارسیلیا گردبوونەوەیەک بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاشتی بۆ کوردستان" بەڕێوەچوو، کوردانی شارەکە و شارەکانی تری فەرەنسا تێیدا بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، سروودی "ئەی ڕەقیب" گوترایەوە. لە قسەکاندا داوای کۆتایی هاتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەدیهێنانی ئاشتی لە کوردستان کرد.

فرانکفۆرت

لە فرانکفۆرت گردبوونەوەیەک بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی هەسەن ئەنجامدرا، کوردان و دۆستەکانیان تێیدا بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، تیشکخرایەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، دووپاتکرایەوە ئەم بانگەوازە دەرفەتێکی مەزنە بۆ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە دەبێت دەستبەجێ هەلومەرجی ئەندازیاری ڕێنێسانسی ژنان، ڕێبەر ئاپۆ، باشتر بکرێت.

دویسبۆرگ

لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل ستاندێک دانرا.

پۆلیسی ئەڵمان بە پاساوی ئەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ قەدەغەیە ویستیان ڕێگری لە چالاکییەکە بکەن. بەڵام چالاکوانان پێداگربوون، بۆیە پۆلیسەکان پاشەکشێیان کرد.

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، جەختکرایەوە دەبێت ژنان و گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد سەفەربەربن.

فرایبۆرگ

لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی گەلی فرایبۆرگ، ستاند دانرا. چەندین بڵاوکراوە دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ دابەشکران، گەلی کورد و دۆستەکانیان سەردانی ستاندەکەیان کرد.

ساربروکن

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیاش لەم چوارچێوەیەدا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

کۆڵن

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ستاند دانرا، تێیدا کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ نمایشکرا و شوێنەکە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ ڕازێنرایەوە.

هەروەها دەربارەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، جەختکرایەوە لەسەر خاوەندارێتیکردن لە یاد و تێکۆشانی سری سورەیا ئۆندەر.

ئەسەن و بۆخوم

هەر لەم چوارچێوەیەدا لە شارەکانی ئەسەن و بۆخومی ئەڵمانیا ستاند دانرا.

لە ستاندەکەدا دەربارەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد زانیاری درا، کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیشاندران.