نوێکرایەوە

تەرمی ئۆندەر لە ٥ ی ئایار بەخاک دەسپێردرێت

تەرمی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لە ٥ ی ئایار لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو بەخاک دەسپێردرێت.

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لەو نەخۆشخانەی کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٥ ی ئایار لە ناوەندی کەلتووری تەقسیم ئەتاتورک و پاش نیوەڕۆس لە مزگەوتی شیشلی مەراسیم بۆ ئۆندەر ئەنجام دەدرێت.

تەرمی ئۆندەر لە گۆڕستانی زنجیرلیکویو لە ئیستەنبوڵ بەخاک دەسپێردرێت.

پرسەی سەرەخۆشی لە کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە شیشلی بەڕێوەدەچێت.