پرسەی سەرەخۆشی ئۆندەر بەڕێوەدەچێت
بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت پرسەی سەرەخۆشی بەڕێوەدەچێت.
بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت پرسەی سەرەخۆشی بەڕێوەدەچێت.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەر لەو نەخۆشخانەی کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد. چەندین کەس سەردانی نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیل کرد کە ئۆندەری لێیە.
نەخۆشخانە پڕبووە لە میوان. جێگری سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ نوری ئاسڵان، سەرۆکی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داود ئۆغلو، جێگری سەرۆک کۆمار جەودەت یەڵماز، پارێزگاری ئیستەنبوڵ داود گول، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و چەندین کەس بەرەو نەخۆشخانەکە کەوتنەڕێ.
پرسەی سەرەخۆشی ئۆندەر لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە شیشلی بەڕێوەدەچێت. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، هاووتەبێژانی هەدەکە عەلی کەنانئۆغلو و مەرال دەنیش بەشتاش، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان، چالاکوانی تەژەئا سەباحەت تونجەل و ئەندامانی دەم پارتی پێشوازیی لە هاوڵاتیان دەکەن.
هۆڵەکە پڕ بووە لە میوان. وێنەی سری سورەیا ئۆندەر لەسەر شاشە پیشان دەدرێت. مێزەکە بە وێنەی ئۆندەر و گوڵ ڕازێنراوەتەوە.
سەردانەکان بەردەوامە.
سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی لێدوانیان دا
سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی سەزای تەمەلی و گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لەکۆتایی مەراسیمەکەدا لێدوانیان دا.
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە گەلی ئیستەنبول بانگهێشت دەکەن بۆ ئەو مەراسیمەی لە ناوەندی کەلتووری ئەتاتورک ئەنجامی دەدەن، پاشان دەیبەنە مزگەوتی باربارۆس، لەوێ مەراسیمی تەرمەکە ئەنجام دەدرێت و پاشان لە گۆڕستانی زنجیرلیکویویو ماڵئاوایی لێ دەکەن. گوتی: "ئێمە هەڤاڵێکمان لەدەستدا کە بۆ ئاشتی خەباتی مەزنی کرد. ئازاری ئێمە مەزنە".
سەزای تەمەلی ڕایگەیاند زۆر خەمگینن و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئۆندەر بۆ ئاشتی، جەختی کردەوە بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بچنە ئیستەنبوڵ لە هەموو ناوچەکان پرسەی سەرەخۆشی دادەنرێت.