لە چالاکی جنێڤدا: چارەسەری لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدایە
لە جنێڤی پایتەختی سویسرا لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەی ٢٢١ـەمیندا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بەڕێوە چوو.
لە جنێڤی پایتەختی سویسرا لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەفتەی ٢٢١ـەمیندا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بەڕێوە چوو.
چالاکیەکەی ئەم هەفتەیە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی، نوجان مەلەتی و ئیسلام جیلۆ دەستی پێکرد.
بە ناوی کۆمیتەی چالاکییەکەوە ئیبراهیم یوکسەل قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری سەپێنراوی ٢٦ساڵەی سەر ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند؛ هیوای ئازادی و ئاشتی گەل لە ئیمرالی بە دیل گیراوە.
ئیبراهیم یوکسەل لەمیانەی قسەکانیدا داوای "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کوردی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی زۆری ناوخۆیی بووەتەوە و وتی: "داڕمانی ئابووری و بەنەبوونی دادپەروەری، حکومەتی ڕووبەڕووی ئاستەنگی کردووتەوە بە جۆرێک نەتوانێت بەردەوامی بە خۆی بدات."
هەروەها یوکسەل سزای لەسێدارەدانی لە ئێراندا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند؛ بەئامانجگرتنی گەنجان "سیاسەتێکی ڕوونی کۆمەڵکوژییە."
یوکسەل لە کۆتایی قسەکانیدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند؛ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەڕوونی پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکانە و ئەم هێرشانە لە دژی سروشت و مرۆڤایەتی تاوانە.
یوکسەل ئاماژەی بە پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا و وتی: "کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکە، ئاشتی و دادپەروەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پێش دەکەوێت، ئێمە سوپاسی بەڕێز ئۆجالان دەکەین کە بە بەرخۆدانی بەردەوامی لە ماوەی ئەم ٢٦ساڵەدا بوو بە هیوای گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت و هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی گەریلاش کۆتایی پێ بهێنرێت."
چالاکی دانیشتنەکە تا کاتژمێر١٧:٠٠ بەردەوام بوو.