فوئاد کاڤ: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت چارەسەرێکی ڕاستەقینە بەدی نایەت

نووسەر فوئاد کاڤ لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی ئازاد لە ڤییەنا قسەی کرد و گوتی: " تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت چارەسەرێکی ڕاستەقینە بەدی نایەت".

هەشتەمین کۆنگرەی کۆمەڵگەی ئازاد لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە بەشداری ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە_ئە موراد جەیلان و نووسەر فوئاد کاڤ ئەنجامدرا. دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران و هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران.

لە کۆنگرەکەدا نووسەر فوئاد کاڤ قسەی کرد، ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ نەک تەنها ڕێبەری کوردان، ڕێبەر تەواوی گەلانی ئازادیخوازە، گوتی: "بەشداری ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەکە، مەرجی سەرەکی ئاشتییە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لەسەر مێزی گفتوگۆ بێت، ئەوا ئەگەری سەرکەوتنی پرۆسەکە بەهێزترە. لەلایەک کۆبوونەوە بەردەوامە، لەلایەکی تر بۆردوومان بەردەوامە. ئەمە ناکۆکییەکی مەزنە".

"٤٠ ساڵە پەکەکە بەرخۆدان دەکات"

کاڤ ڕایگەیاند هەموو ستراتیژەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تەسفیەکرنی پەکەکە بێ ئەنجام مایەوە، گوتی: "دەوڵەتی تورک پەنا بۆ هەموو ڕێبازەکان دەبا، لەوانەش چەکی کیمیایی، بەڵام نەیانتوانی پەکەکە بسڕنەوە. ئەردۆغان لەبەرئەوەی سەرنەکەوت، فەرماندەکانی خۆی خستە زیندان".

پارادایمی نوێ

کاڤ پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠١ و ڕاگەیاندنی کادەک ـی وەک "پارادایمی نوێ" ناوبرد، گوتی: "ئەوەی پێویست بوو، تێکۆشانی چەکداری بەدەستی هێنا، ئێستە کاتی چارەسەری دیموکراتیکە. بۆ ئەمەش، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پەیوەندیی وی لەگەڵ گەریلا و گەل پێشمەرجی سەرەکییە".

کاڤ جەختی کردەوە دەوڵەتی تورک و هەندێک بکەری نێونەتەوەیی ڕێگری لە پرۆسەکە دەکەن، گوتی: "هێشتا چارەسەر مومکینە، بەڵام دەبێت دەستپێشخەریی ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ بکرێت".

لەکۆتایی کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکانی نوێی کۆمەڵگەی ئازاد و ئەنجوومەن و چۆنێتی خەباتی سەردەم ئاشکرا دەکرێن.