١ ی ئایار لە زیوریخ: ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی بۆ کرێکارانی جیهان نارد

نووسینگەی یاسایی سەدە بە ناوی ڕێبەر ئاپۆوە پەیامێکی بۆ چالاکیی ١ ی ئایار لە زیوریخ نارد کە وەک قسەکەری سەرەکی بانگهێشت کرابوو. لە پەیامەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ گەیەندرایە هەموو دۆستانی ئەنتەرناسیۆنالیست و کرێکارانی جیهان.

ڕێبەر ئاپۆ کە وەک قسەکەری سەرەکی بۆ چالاکی ١ ی ئایاری شاری زیوریخی سویسرا بانگهێشت کرابوو، لەڕێگەی نووسینگەی یاسایی سەدەوە، سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ دۆستە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان و هەموو کرێکاران نارد کە ڕوویانکردە گۆڕەپانەکانی ١ ی ئایار.

لەو پەیامەی لەڕێگەی نووسینگەی یاسایی سەدەوە بۆ چالاکی ١ ی ئایاری زیوریخ نێردرا، ڕاگەیاندرا کە بە کەلتووری بەرخۆدان و دەسکەوتە مێژووییەکانی بزووتنەوەکانی کرێکاران، ئەگەر بەدیهاتنی سۆسیالیزم زیاتر مومکینە. هەروەها جەختکرایەوە، لە بناغەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆدا، هەوڵدان بۆ بنیاتنانی سۆسیالیزمی دیموکراتیک هەیە. لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆدا ڕاگەیاندرا کە تێکۆشانی سۆسیالیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ هاوکات خاوەندارێتییە لە میراتی مێژوویی ١ ی ئایار و ئیرادەی مەزنکردنی ئەو میراتەیە.

ئەو پەیامەی لەلایەن نووسینگەی یاسایی سەدەوە بۆ چالاکی ١ ی ئایاری زیوریخ نێردراوە، بەم جۆرەیە:

"دۆستانی هێژا

بەڕێز ئۆجالان سڵاوی گەرمی خۆی بۆ ئەو کرێکارانە نارد کە لە هەموو جیهانەوە کۆبوونەتەوە. مێژووی مرۆڤایەتیش مێژووی کارە. تێکۆشانی کارە. سەرەڕای قوربانیدانی قورس، سەرەڕای ئازارە مێژووییەکان، ئەم تێکۆشان و پێداگرییە بۆ ماف و پاداشتی کارە.

بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی کار، کەلتوورێکی ڕاستەقینەی بەرخۆدان ئافرێندرا. قوربانی مەزن دراوە. ئەم هەوڵە هەرگیز کەمی نەهێناوە. تادێت مەزنتر بووە و هەرگیز سازشی نەکردووە. بزووتنەوەی کرێکاران بە دەسکەوتە مێژووییەکانی و کەلتووری بەرخۆدان، بەدیهاتنی سۆسیالیزمی زیاتر مومکین کرد. هۆشیاریی چەوساوەکان کە لە مێژووەوە گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، بە بزووتنەوە کەلتووری و ئیکۆلۆژی و فێمێنیستەکان کە هاوئایدۆلۆژیای و هاوپەیمانی بنەڕەتی ئەون، زیاتر بەرەوپێش چووە.

بەڕێز ئۆجالان بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆی، دەسکەوتە مێژووییەکانی پتەوتر کرد و بۆ سەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە بانگەشەیەکی مەزنی خستەپێش. پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی وی، پرۆسەی بنیاتنانی سۆسیالیزمی دیموکراتیکە. تێکۆشانی ئاشتییە بۆ ئازادیی کۆمەڵگە. ئازادیش بە دیدگای یەکسانی هەموو ڕەنگە جیاوازەکان دێتەدی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گۆڕاوە بۆ گۆمی خوێن و مەحکوم کراوە بە برسێتی و هەژاری، هەوڵدان بۆ گۆڕەپانی گەشی ئازادی و دیموکراسی، تێکۆشانی دادپەروەری و ئازادیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی. ئەم پرۆسەیە تەنها بۆ یەکگرتنی یەکسان و ئازادانەی گەلانی کورد و تورک نییە. بەڵکو ئامانجی ئاسایش و ئارامی کەلتوور و ناسنامە جیاوازەکانی گەلانی هەرێمەکەیە. بەرامبەر سیاسەتی سەرکوت و جیاکاری و دوژمنایەتی هێزە باڵادەستەکان، دیدگای ئافراندنی یەکێتیی دیموکراتیکی گەلانە. بەرامبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دوژمنی کرێکاران و سرووشت و بەها واتادارەکانی ژیانی مرۆڤە، بنیاتنانی هاوپەیمانیی ئەنتەرناسیۆنالی چەوساوەکانە و ڕێبازی بنەڕەتییە بۆ زیهنیەتی ئازادی و ئاشتی.

تێکۆشانی کرێکاران، بە هۆشیاریی چینایەتیی خۆی، دژی قڕکردنی ژنان و تاڵانکردنی سرووشت و دژایەتی پەنابەران و کۆڵۆنیاڵیزمی سەر گەلان و ستەمی سەر کەلتوور و باوەڕەکان، دەوەستێتەوە. خاوەنداری لە میراتی مێژوویی ١ ی ئایار، هەوڵە بۆ مەزنکردنی تێکۆشانی سۆسیالیزمی دیموکراتیک کە ئازادی ژن بەبنەما دەگرێت.

بە سەربەرزییەوە ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز ئۆجالان سڵاو و خۆشەویستی گەرمی خۆی بۆ دۆستانی ئەنتەرناسیۆنالیست و هاوڕێیان ناردووە. سڵاو لە ١ ی ئایار کە لە ڕۆژانی ئازاددا، پێکەوە پیرۆز دەکرێت".

کۆمیتەی ئامادەکاری ١ ی ئایاری زیوریخ کە مەزنترین چالاکی و ئاهەنگی سویسرایە، پێش چەند ڕۆژێک نامەیەکی بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی نارد و ڕێبەر ئاپۆی وەک قسەکەری سەرەکی چالاکییەکە بانگهێشت کرد. لە نامەی کۆمیتەی ئامادەکاردا، ئاماژەکراوە بە گرنگی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، ڕەنج و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەدیهاتنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.