شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سوەیدا بەردەوامە.

لە گوندەواری سوەیدا هێرشکرایە سەر مەزارێک و لە هێرشەکەدا دوو کەس کوژراون، هاوکات هێرشی سەر کاروانێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کراوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها) لە ڕۆژئاوای سوەیدا هێرشێکی ئاسمانی کراوەتەسەر مەزارێک کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای گوندەوارەکانی سوەیدا.

Li gundewrên Siwêdayê êriş

لە هەواڵەکەدا دەسنیشان کراوە، گریمانەی ئەوە دەکرێت، هێرشەکە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت، هەرچەندە بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی دیکە ئاماژەیان بەوەکردووە هێرشەکە بە هاوەن ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی زانییارییە بڵاوکراوەکان، لە هێرشەکەدا لانیکەم دوو کەس کوژراون.

بەردەوامی هێرشەکان

لە بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای گوندەوارەکانی سوەیدا دا هەر ئەمڕۆ هێرشێکی سەخت کراوەتەسەر کاروانێکی سەربازی حکومەتی دیمەشق لە نزیک گوندی قەناقر.

بەگوێرەی زانییارییەکان هێرشەکە لە لایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کراوەتەسەر کاروانە سەربازیییەکە.