وۆرک شۆپی 'بێ چەکبوون': دەبێت هەلومەرجی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت

دامەزراوەی ئاشتی لە دوای وۆرک شۆپی 'بێ چەکبوون سەبارەت بە پرسی کورد' کە لە ٢٦ی نیسان لە ئەستەنبوڵ ئەنجام درا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە وۆرک شۆپەکەدا ئەکادیمیست، ڕۆژنامەنووس، نوسەر و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون، مژاری سەرەکی وۆرک شۆپەکە، باشترکردنی هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ و بونیاتنانی زەمینەی یاسایی پڕۆسەکە بوون.

لە وۆرک شۆپەکەدا ڕاگەیاندرا بۆ بونیاتنانی ئاشتی دەبێت هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بە ئەرک و بەرپرسیارێتی ڕاپەڕن. بەشداربووان ئاماژەیان بەوەدا پڕۆسەی چارەسەری بەبێ موخاتب و دانوستان پێشناکەوێت.

ئەوەش ڕاگەیاندراوە بۆ ئەو بانگەوازەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە پەکەکەی کرد کە کۆنگرە ئەنجام بدەن، جێبەجێ بکرێت دەبێت گۆڕانکاری سیاسی و یاسایی ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە وۆرک شۆپەکە گوترا: "دەبێت هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کۆنگرەی پەکەکە بکات. ئەوەش ڕاگەیاندراوە کە ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتی حکومەتە."

وەک ئەنجام لە وۆرک شۆپەکەدا ڕاگەیاندراوە بە کۆمەڵگەیبوونی پڕۆسەی ئاشتی و بەشداربوونی گەل لە پڕۆسەکەدا زۆر گرنگە. بۆ ئەمەش دەستنیشانکراوە کە هەموو کارکتەرەکان دەتوانن پڕۆسەکە بەرەپێشەوە ببەن و دەبێت بەپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن.