پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی کە بەروە تەقسیم ڕێپێوانیان دەکرد و زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەستبەسەر کرا

پۆلیس بە شێوەیەکی توندوتیژانە لە ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هێرشی کردە سەر کرێکاران، قوتابیان و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم ڕێپێوان بکەن و زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کرد.

گۆڕەپانی تەقسیم کە بووەتە هێمای تێکۆشانی کرێکاران، ئەمساڵیش لە کرێکاران قەدەغەکرا و پۆلیس بەربەستیان دانا و بە توندی هێرشیان کردە سەر ڕێپێوانان.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژی کرێکاراندا دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ بچن و ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کرد

ئەمڕۆ، سەدان کەس لە کرێکاران، خوێندکاران و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان بە بۆنەی ١ـی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەیانویست بەڕێپێوان لە ناوچەی شیشلییەوە ڕوو بکەنە گۆڕەپانی تەقسیمی ئەستەبوڵ، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕەشبگیرییان بەرامبەر ئەنجام درا.

بەگوێرەی زانیاریی پارێزەران، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشی پۆلیسدا دەستبەسەر کراون ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

ئەوەش زانراوە کە ٩پارێزەر لە کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ لە نێو دەستبەسەرکراوەکاندایە.