بە دیمەن

١ی ئایار لە کادیکۆی: ڕزگاری بە تێکۆشانی یەکگرتووانە بەدی دێت

لە گردبوونەوەی ١ی ئایاری گۆڕەپانی ڕهتمێ کادیکۆی کە بەدەیان هەزار کەس بەشدارییان کرد و بە ناوی هێزەکانی کار، ئاشتی و دیموکراسیەوە بەیاننامەیەکی هاوبەش خوێندرایەوە.

گردبوونەوەی ١ی ئایار کە ڕۆژی یەكێتی، پشتیوانی وتێکۆشانێکی نێونەتەوەییە لە گۆڕەپانی ڕهتمێ ناوچەی کادیکۆی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. گردبوونەوەکە لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی گشتی (KESK)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK)، یەکێتی ئەندازیاران و بیناسازانی تورکیا (TMMOB) و سەندیکای پزیشکانی تورکیا بە دروشمی "بۆ کار، ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەری، سەردەکەوین" بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا بە دەیان هەزار کەس کرێکار و زەحمەتکێش بەشداریان کرد.

سەرەڕای بارانبارینی زۆر، گۆڕەپانەکان شاهیدی جۆش و خروشێکی زۆر بوون. لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەی هاوبەشی هێزەکرێکارییەکان، ئاشتی خواز و دیموکراسی ئەستەنبوڵ خوێندرایەوە. عایشە ئاکسۆی بە کوردی دەقی بەیاننامەکەی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە بۆ یەکسانی و دادپەروەری تێکۆشانی کرێکاران و ئازادیخوازان بەردەوام دەبێت و ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک تەنها بە ڕێگەی تێکۆشانی هاوبەشی چینی کرێکار و هەژارانەوە بەدی دێت.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا: "ئێمە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی شەڕ و دوژمنایەتی بە ڕێگەی نەتەوەپەرەستی, توندوتێژی، ستەم و چەوساندنەوە کە ئیرادەی گەلان پێشێل دەکات لە پێکەوەژیانی ئازاد و یەکسان لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی بەرگری دەکەین. تێکۆشانی ئێمە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگای دیموکراتیکە کە هەموو کەسێک بتوانێت لەسەر بنەمای ناسنامە، بیرورا و کولتووری خۆی ئازادانە بژی، شەڕ و داگیرکاری تێدا نەبێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، یەکگرتوویی و دادپەروەری تێدا سەروەر بێت. ئێمە وەک ئەوانەی لەم گۆڕەپانەدا کۆبوونەتەوە، دەزانین هێزی بەڕێکخستنیمان ئاشتی و دیموکراسی مسۆگەر دەکات، بۆیە داوا لە هەموو گەلان دەکەین وەرن پێکەوە داهاتوویەکی هاوبەش دروست بکەین."

پاش وتارەکان گرووپی مۆنزور چوونەسەر شانۆ و هۆنەرەکەیان پێشکەش کرد.