ئیسرائیل دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشقی بۆردوومان کرد
هێزەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق-یان بۆردوومان کرد و ڕایانگەیاند ڕێگە نادەن هێزەکانی دەسەلاتداری دیمەشق خۆیان لە باشووری سووریا جێگیر بکەن.
هێزەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشق-یان بۆردوومان کرد و ڕایانگەیاند ڕێگە نادەن هێزەکانی دەسەلاتداری دیمەشق خۆیان لە باشووری سووریا جێگیر بکەن.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئافیخای ئادرعی لە پۆستێکی لەسەر تۆڕی "X" بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە "فرۆکەی جەنگی دەوروبەری کۆشکی ئەحمەد حوسێن ئەل شەرعی بۆردوومان کردوە."
دوای بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ گوتی، ئیسرائیل لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق هێرشێکی ئامانجداری کردوە. ئاماژەی بەوەشدا درووزەکان دەپارێزن.
نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری ئیسرائیل کاتز لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا گوتیان: "ئیسرائیل لە نزیک کۆشكی سەرۆکایەتی لە دیمەشق هێرشیکی ئاسمانی ئەنجامداوە. ڕێگە نادەین هێزە سوورییەکان لە باشووری دیمەشق جێگری بن و هەڕەشە لە درووزەکان بکەن".
دەسەڵاتداری دیمەشق دەربارەی هێرشەکە ڕاگەیاندراوی بڵاونەکردۆتەوە.
لە سێ ڕۆژی دواییدا لە گوندەکانی دەوروبەری دیمەشق، شاری سوەیدا و گوندەکانی تایبەت بەو هەرێمانەی درووزییەکان تێیدا دەژین، شەڕ لە نێوان چەکدارە ناوخۆییەکان و هێزەکانی دەسەڵاتداری دیمەشق بەردەوامە. لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانەکاندا زیاتر لە ٧٥ کەس کوژراون.