سەرخۆبوون بە مانشێتی 'بە مانیفێستتۆی سەدە بەرەو ئازادی' بڵاو کرایەوە
ژمارە ٥٢٠ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە وتارێک لەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە.
ژمارە ٥٢٠ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە وتارێک لەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە.
لە ژمارەی نیساندا ڕێ و ڕێبازەکانی هەڵسەنگاندنی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن کادران و جەنگاوەرانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان و وڵاتپارێزانەوە باسکراوە. لە وتارەکاندا وەڵامی پڕوپاگەندەی تەسفیەکردن و بێهیواکردن کە بە ئامرازی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبرێت و هەروەها ڕاگەیاندراوە کە ڕێبازەکان و ئامرازەکانی تێکۆشانیش بگۆڕێن "تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەردەوامە و بەردەوام دەبێت". ژیانەوە بە ڕاپەڕینی پەکەکە لە مێژووی کوردستاندا، گۆڕینی پارادایم و تێپەڕین بۆ قۆناغێ نوێ، بەرز هەڵسەنگێندرا.
بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیساندا پەیامەکانی ژنان و گەنجان هەڵسەنگێندرا. ڕاگەیاندراوە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونەوەیە. کوردیناسیۆنی کەژەکە بانگەوازەی کرد لەگەڵ بانگەوازە مێژووییەکەدا هەموو ژنان ئازاد دەبن، هەموو ڕۆژێک دەکەن بە ئازادی ژن و گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە دەنگمان بخەینە تەنیشت دەنگی ڕێبەر ئاپۆوە".
تێگەشتنی ڕاستی بانگەوازەکە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکە لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، بەڵام ئەوە مەرجە بە شێوەیەکی دروست لێی تێبگەن و گوتی: "پێش ٤٠ ساڵ بە گوتنی "تیرۆریزم" و "ڕاکێشانی گەل بۆ نێو کۆمەڵکووژی" ڕەخنەیان لە تێکۆشانی چەکداری دەگرت، ئێستاش بە گوتنی "بۆچی پەکەکە دەستی لە تێکۆشانی چەکداری هەڵگرت" هەوڵدەدەن ڕەخنە بگرن. کاڵکان سەرنجی خستۆتەسەر نمونەکانی وەک گۆڕان و گۆڕانکارییەکان لە مێژووی پەکەکە و کوردستاندا.
تێگەشتن لە ڕێبەرێتی بە شێوەیەکی جدی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دڵزار دیلۆک لە نزیکایەتی سۆسیالیستی پاشڤڕوودا هێزی ئافرێنەری کەسێتی لە ناو تەڤگەری ئاپۆییدا هەڵسەنگاند. دیلۆک لە وتارێكی بە ناونیشانی "ژیان بە شێوەیەکی سۆسیالیست" سەرنجی خستۆتەسەر بویناتنانی سۆسیالیزمی نوێ کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گۆشەگیری بەدی هێناوە.
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە زلار ستێرک لە وتارێکییدا "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە نەمامێک دەچوێنێت. زلار ستێرک ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی ئەم نەمامە سەوز ببێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لەلایەنی ژیان و تێکۆشانەوە خاوەن هەلومەرجی گونجاو بێت و گوتی: "کۆدی تێکۆشانی سێیەمی ڕێبەرێتی "دیموکراتیکبوونە" و کۆدی چارەسەریش "تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ە. هەروەها جەختی لەوەکردەوە لە ئەرکی نوێدا ئەرکی پێشەنگایەتی دەکەوێتە ئەستۆی ژنانن.
کورد بە ڕێکخستن و دینامیکی پڕۆسەکە پێشوازی لێ دەکەن
ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە پیرۆز نودا ڕووداوە سیاسییەکانی کۆتایی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەم هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی دیاریکراوە. هەروەها ئەوەشی گوت کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە و چەکدانانی بە مانای کۆتایی هاتنی تێکۆشان نییە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ بڕیارییدا، گوتی "پەکەکە تەمەنی مێژووی خۆی تەواو کرد". ڕاستە، پەکەکە ئیدی شوێنی خۆی بۆ ڕێکخستنە نوێیەکان جێدەهێڵێت، بەڵام بە گۆڕانکاری ڕێ و ڕێبازەکانمان تێکۆشان و بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕییمان کۆتایی نایەت".
لە ژمارەی مانگی نیسانی ڕۆژنامەی سەرخۆبووندا بەشی سەرەتا 'چیرۆکی سەردڵ' لە ڕۆژنوسەکانی گەریلا و شیعری 'مرۆڤ بووم'ی عەلی حەیدەر قەیتان پێشکەش بە خوێنەران کرا.