لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگیکدا ١٢ژن کوژران

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی مانگیکدا ١٢ژن کوژران، ١٢ژ نی دیکەش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی نیسانی (٢٠٢٥)دا ١٢ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

بەگوێرەی هەمان ڕێکخراو، لە هەمان مانگدا ١٢ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەمان ڕێکخراو، لە ساڵی ڕابردووودا ٤٧ ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٩٧ ژنیش بەشێوەیەکی گوماناویدا گیانیان لەدەستداوە.