لە هەرێمی کوردستان لە مانگێکدا ٣ ژن کوژراوە
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە هەرێمی کوردستان لە مانگی نیساندا توندوتیژی لە بەرانبەر ژنان زیادی کردوە. لە چەند شارێکی جیاواز لایەنی کەم ٣ ژن کوژراون و٤ ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە هەرێمی کوردستان لە مانگی نیساندا توندوتیژی لە بەرانبەر ژنان زیادی کردوە. لە چەند شارێکی جیاواز لایەنی کەم ٣ ژن کوژراون و٤ ژن بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە ٢ی نیساندا، ژیار محەمەد تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی سەیدسادق و دانیشتووی شارۆچکەی بازیان لە سنووری سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.
هەروەها لە ٤ی نیساندا، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ لە شارۆچکەی مەخموور لەلایەن براکەیەوە بە فیشەک کوژرا.
لە درێژە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنیوز ئاماژەش بەوەکراوە لە ٥ی نیسان ئاڤێستا یوسف، کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو، لە گوندی تهنكاتوور له نزیك شانهدهر له پردی ڕێزان، كه دهكهوێته سنووری شارۆچکەی مێرگەسوری سەر بە ئیدارەی سۆران کەوتە دەریاچەکەوە و خنکاوە. لە ٦ی نیسانی ژنێکی دانیشتووی شارەدێی ڕۆڤیان لە سنووری ئاکرێ بە ناوی (م. م. ك) تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن هاوژینەكەیەوە بەناوی (ا. م. ج)، كە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو كوژرا.
لە ٨ی نیساندا، تەرمی ڕەیان عوسمان، تەمەنن ٢٠ ساڵی دانیشتووی شارۆچکەی خەبات لە نێو زێی گەورە دۆزرایەوە، کە ئێوارەی ٢ـی نیسان کەوتبووە نێو زێی گەورەوە و خنکا.
لە ٩ی مانگی نیساندا، تەرمی ژنێک بە ناوی "ش،ن،م" و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ لە گەڕەکی سەرای شاری هەڵەبجە دۆزرایەوە، كە شوێنەواری فیشەک بەسەرییەوە دیار بوو.
لە ٢٤ی نیسان ئاشنا فەرهاد دانیشتووی شارۆچكەی سۆران لە سنووری هەولێر لەدوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی سووتاوی هەولێر گیانی لەدەستدا، کە بەهۆی تەقینەوەی سۆپایەک لەگەڵ دوو منداڵەکەی سووتان.
شایەنی باسە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ژنێک کوژرا و دوو ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستدا.