کۆمەڵگای دیموکراتیک دژ بە تاوانەکانی سەر ژنان و منداڵان تاکە چارەسەرە

سێیەمین دانیشتنی دۆسیەی یوەست بە کوشتنی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ لە دادگای ١٧ی تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

دادگا بڕیاری درێژکردنەوەی دەستبەسەکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکرد و دانیشتنەکەی هەتا ٣٠ی ئایار دواخست.

بێریتان گونەش، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی منداڵان لە دەم پارتی، دوای دانیشتنەکە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، لەسەر ئەو بنەمایە کە تۆمەتباران منداڵن، بە ڕێزەوە پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن.

هەروەها بێریتان گونەش سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی سزای تۆمەتبارانی دۆسیەی دەستدرێژی بۆ سەر ٤٣ منداڵ لە شرناخ ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند کە سیاسەتی بێ سزادانی تۆمەتباران بەرامبەر بە ژنان و منداڵان کاریگەریی نەرێنی جددی لەسەر کۆمەڵگا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەری تاوانەکانی دژ بە ژنان و منداڵانە، ئێمە وەک دەم پارتی لە پێناو منداڵان درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەن.