RSF: ئازادی ڕۆژنامەگەری بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی نێونەتەوەییدا ئاستەنگتر بووە
ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور( RSF) پێش لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئاماری ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە.
ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور( RSF) پێش لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئاماری ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری نێونەتەوەیی کە لەلایەن ڕێکخراوی RSF بڵاوکراوەتەوە لە ١٨٠ وڵات سێ لەسەر چواری میدیا و ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی دۆخێکی 'کێشەدار'، 'قورس' یان 'زۆر جددی' دەبنەوە.
ڕێکخراوی RSF ناوەندەکەی لە پاریسە، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمە 'یەکەمجارە' کە دۆخێکی وەها لەسەر ئاستی جیهاندا ئەوەندە زەحمەت و قورستر بووە، وڵاتانی ئەمریکای بە نموونە هێناوەتەوە ڕایگەیاند کە لەبواری ئابووریەوە سنووردارکردنەکان زیادی کردووە.
نەرویج ماوەی ٩ساڵە لەسەریەک لە پلەی یەکەمدایە. ئەمریکا دوو پلە دابەزیوە و لە پلەی ٥٧دایە. تورکیا لە چوار یەکی کۆتاییدا ٢ پلە دابەزیوە بۆ پلەی ١٥٩.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە گافام (گوگڵ، ئەپڵ، فەیسبووک، ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت) کە پشکێکی زۆریان لە داهاتی ڕێکلام کردن بەدەستدەهێنن، بە ناوەڕۆکی پێچەوانەی خۆیان ڕۆژنامەگەری دەخنکێنن.
لە ئامارەکەد هەریەک لە وڵاتانی ئێریترە، کۆریای باکوور و چین لە خوارەوەی پلەی پێوانەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری نێونەتەوەییدان.