ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس لە هەڵکشاندایە
ڕۆژی شەممە لە بەندەر عەباسی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٨٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکییان سەختە.
ڕۆژی شەممە لە بەندەر عەباسی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٨٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکییان سەختە.
بەپێی میدایاکانی ئێران، بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەكەی دوێنێی بەندەر عەباس نزیکەی ٨٠٠ كەس برینداربوون و هەروەها ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، سێ لەوانە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان هەیە.
بە گوێرەی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی و پەروەردەی پزیشکی ئێران لەبارەی دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس لە ڕاپۆرتێکدا بەمجۆرە زانیاریی خستوەتەڕوو.
بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەكەی دوێنێ بەندەر عەباس نزیکەی ٨٠٠ كەس برینداربوون و بەشێکی زۆر لەوانە لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییدان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٧٨ کەسی تر کە بە سەختی بریندار بوون لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندرووستیان ناجێگیرە. ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوەكەوە گەیشتووەتە ١٨ کەس، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان هەیە.