بە دیمەن

لە بەرلین ڕێپێوانی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' ئەنجامدرا

بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد لە بەرلین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجام درا و هەڵوێستی 'دووڕیانەی' دەوڵەتی ئەڵمانیا بەرانبەر بە کوردان ئیدانە کرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەکۆژن و تەجەشە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکی بەرفراوان ئەنجام درا.

کوردستانیان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی ئەلیکساندەرپلاتز گردبوونەوە و خولەکێک بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری وەستان.

دوای ڕێزگرتنەکە ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە کرا بەوەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و هەموو جیهاندا بووە بە هیوایەکی مەزن.

دواتر ڕاگەیاندراو لەسەر ناوی تەجەشە خوێنرایەوە و ئاماژە بە گرنگی و کاریگەری فکری ڕێبەر ئاپۆ کرا و دەستنیشان کرا فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بنەمای ئایندەی ئازادی کۆمەڵگەیە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەڵوێستی توند لە دژی سیاسەتەکانی ئەڵمانیا لە دژی کوردان دەربڕا و گوترا: "کاتێک ئێوە باسی ئاشتی دەکەن، چەک دەفرۆشن بە ڕژێمی شەڕخواز و سیمبوڵەکانمان قەدەغەدەکەن و تاوانبارمان دەکەن. ئیدی لەبەرانبەر ئەم دووڕیانەتان بێدەنگ نابین."

دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکان، چالاکوانان بەرەو براندنین بۆرگەر ڕێپێوانیان دەستپێکرد. ڕێپێوانەکەدا بە گوتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات.