چوارهەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی پاریس لە ١٧ی گوڵان دەست پێ دەکات

کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا (جەدەکە-فە) بۆ چوارهەمین فیستیڤاڵی کەلتووری کوردی لە نێوان ١٧-٢٣ی گوڵانی ٢٠٢٥ لە پاریس و ئیل-دی فەڕەنسا, بانگەوازی بەشداربوونی کرد.

چالاکییەکە بە هاوکاری دامەزراوەی دانیێل میتراند، شارەوانی پاریس، شارەوانی هەرێمی ١٠هەمینی پاریس، شارەوانی مۆنتیرۆیل، کۆمەڵەی پشتیووانی فەڕەنسا-کوردستان، کۆمەڵەی کەلتوور و هونەری کوردستان (ACK) ئەنجام دەدرێت و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

لەو فیستیڤاڵەدا میراتی دەوڵەمەندی کەلتووری کوردان دەناسێنرێت و پاراستنی کورد یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی میزۆپۆتامیایە. لە بەرنامەی فیستیڤاڵەکەدا کۆنسێرت، پێشەنگا، چالاکی بۆ منداڵان، ناساندنی خواردنی کوردەواری و چەندین چالاکی کەلتووری ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا بە تایبەتی 'کۆما ما'ی ئامەد لەگەڵ چەندین هونەرمەندی ناسراوی کورد کۆنسێرتێک پێشکەش دەکەن.

ئامادەکاران ئاماژەیان بەوەدا هەفتەی کەلتووری بۆ خاوەندارێتی کردن لەم کەلتوورە دێرینە دەرفەتێکی گرنگە و بانگەوازی بەشداربوونیان کرد.