بە دیمەن

چالاکوانانی ستراسبۆرگ: ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەکەی دەستپێکرد، ئێوەش ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن

گرووپی ئوسترالی کە ئیشکگریی ئازادیی ٦٧٠ هەمین هەفتەیان لەئەستۆ گرتووە، لە بانگەوازییەکەیان بۆ پارلمانی ئەورووپا و وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕایانگەیاند؛ "پێویستە ئێوەش بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەبەر چاو بگرن و ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن.

ئیشکگریی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە ستراسبۆرگی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، لە ٦٧٠هەمین هەفتەیدا بەردەوامە.

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا ئەحمەد زیرەک هاوسەرۆکی کۆمەڵگای ئازاد و عوسمان ئایاز ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی کوردی ڤیەننا، محەمەد کۆبانێ و موکری ڤاکار کە لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا هاتبوون، ئیشکگرییەکەیان لە ئەستۆ گرت.

ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند؛ ئەوان بە ناوی کۆمەڵگای ئازاد و ئەنجوومەنی گەلی کوردی ڤیەنناوە چالاکییەکە ئەنجامدەدەن و وتی: "ئامانجمان ئەوەیە کە گەلەکەمان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببێتەوە و بۆ ئازادیی بەڕێزیان تێکۆشان بکەن. هەروەها دەمانەوێت رێکخراوەکانی سی پی تی و پارلمانی ئەورووپا ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. ئەوان پارێزوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەڵام ڕێبەرەکەمان لە لە زیندانی ئیمرالی ماوەی ٢٦ساڵە لە ژێر گۆشەگیریەکی رەهادا بەدیل گیراوە، بۆیە بانگەوازی ئێمە ئەوەیە ئەرکی خۆیان لەبەرامبەر ئەو پێشێل کارییانەدا جێبەجێ بکەن."

ئەحمەد زیرەک ئاماژەی بەو پرۆسەیەی کرد کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و وتی: "وڵاتانی ئەورووپاش ئەم بانگەوازەیان بە باش بینیوە، بۆ ئەوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت، پێویستە ئەوانیش ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."

زیرەک ڕایگەیاند کە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئەوەندە کە بۆ گەلی کورد پێویستە، ئەوەندەش بۆ ئاشتی و سەقامگیریی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا پێویستە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت ئەرکەکانی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت و لەو بارەوە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەک.

ئەحمەد زیرەک لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەم ئیشکگرییە هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت و ڕایگەیاند؛ پێویستە یەکێتی ئەوروپا لەمبارەوە گرنگی بەم ئیشکگرییە بدات.