کایا: پێشکەوتنی پڕۆسەکە بە سەرڕاستکردنەوەی یاسایی بە دی دێت

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایا ئاماژەی بەوەدا بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی دەبێت سەرڕاستکردنەوەی یاسایی بکرێت و ڕێگەکانی ڕاگەیاندن کراوە بن بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسەکە بەڕێوەببات.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی (PIA) ئەحمەد کایا بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا دەبێت حکومەت لەگەڵ کاراکتەرانی کورد سیاسەتی دیالۆگی ئاشکرا و بە دڵەوە پێشبخات، کاراکتەرانی کۆمەڵگە بەشداری پڕۆسەکە ببن و نەخشەڕێگەیەکی ئاشکرا دیاری بکرێت و بۆ داهاتوویەکی دیموکراتیک دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ئەمەش نابێت داوابخرێت.

'نزیکایەتی کوردان لەگەڵ پێوانەی پڕۆسەکە لێی تێدەگەن'

کایا ئاماژەی بەوەدا داهاتووی سەد ساڵەی تورکیا پەیوەستی پرسی کوردە و گوتی: "نیگەرانییەکان لە بارەی پڕۆسەکەوە لە جێی خۆییدایە. لەگەڵ ئەو نیگەرانییانەشدا نابێت ئەوەمان بیر بچێت هیوا زۆر بە هێز هەیە. چونکە کاتێک لە مێژووی سەد ساڵەی کۆمار دەڕوانین، دەبینین دەوڵەت نزیکایەتی بۆ پرسی کورد بە شێوەیەکی بە باوەڕ و لە دڵەوە نەبووە. لەبەر ئەمەش نزیکایەتی کوردان و سیاسەتمەدارانی کورد لە بەرانبەر دەوڵەت تێدەگەن."

'هەلومەرجی هەرێمی و نێونەتەوەیی فشار لە تورکیا دەکەن'

ئەحمەد کایا ئاماژەی بەوەدا هەرلومەرجە نێونەتەوەییەکان لە پرسی کورددا فشار لە تورکیا دەکەن و گوتی: "هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕاوە، کاریگەری ئێران لەسەر هەرێمەکان کەمبووتەوە، هەڵوێستی ئیسرائیل ئاشکرایە بوو بە هۆکاری ئەوەی هێزە چەکدارەکان لە بەرانبەر لاواز ببن. ئەم پێشهاتانە تورکیا ناچار دەکەین هاوسەنگی هەرێمی سەرلەنوێ جێبەجێ بکات. لەبەر ئەوەش نزیکایەتی دەوڵەت بۆ ئەم پرسە ئیدی تەنها لە سیاسەتی ناوخۆدا سنووردار نییە لە هەمانکاتدا لە لایەن فاکتەرە هەرێمی و نێونەتەوەییەکانەوە شێوە دەگرێت."

پێویستی ژێرخانی یاسایی

وتیشی: "بۆ ئەوەی حکومەت پڕۆسەکە بە سەرکەوتووی بەڕێوەببات، ناچارە سەرراستکردنەوەی یاسایی بکات. لە ئێستادا سەڕاستکردنەوەیەک سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی بەتایبەت ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش خاڵێکی زۆر گرنگە لە چوارچێوەی نیازپاکیدایە."

لە بەردەوامی قسەکانییدا ئەحمەد کایا ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئەوەی پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت دەبێت دۆخی ڕێبەر ئاپۆ یاسایی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ بکرێت و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان کاراکتەری سەرەکی ئەم پڕۆسەیە. بۆ ئەوەی بەشداری پڕۆسەکە ببێت و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو پڕۆسەکە بەڕێوەببات دەبێت ڕێگەکانی ڕاگەیاندن کراوە بن. دەبێت ئەمەش لە ڕێگەی یاساییەوە پشتراست بکرێتەوە. هەندێک پێشهاتەکانی ئەم دواییانە ئەرێنین. کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد و بە تایبەت ڕاگەیاندراوەکەی پەروین بوڵدان نیشانی دا کە هەندێک سەرڕاستکردنەوە بە دی دێت."

کایا ئاماژەی بەوەدا دەبێت پرۆسەکە لەبری دەستپێشخەری تاکەکەسی لە ڕێگەی پێکهاتە دامەزراوەییەکانەوە ئەنجام بدرێت و گوتی: "لە مانگی نیسانەوە ڕاستەوخۆ بەشداربوونی ئەردۆگان لە پڕۆسەکە، ئەوەی نیشاندا دەوڵەت بە شێوەیەکی دامەزراوەیی بەشداری پڕۆسەکە دەبێت. هەربۆیە گرنگە لایەنەکانی دیکەش بە شێوەیەکی دامەزراوەیی بەشداری پڕۆسەکە ببن."

کایا ئاماژەی بەوەشکرد پڕۆسەکە لە لایەن گەلەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لێ دەکرێت و گوتی: "دەبێت لایەنی کورد نەک تەنها بە گومان، دەبێت لە هەمانکاتدا بە شێوەیەکی ئەرێنی و باوەڕەوە پڕۆسەکە هەڵسەنگێنێت. بەهۆی ئەو ڕووداوە مێژووییانەوە بێ متمانەی دروستبوون، ئەمەش تێدەگەین بەڵام پێویستە بزانرێت هەلومەرجی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە لە ڕابردوو. ئەگەر ئەم جیاوازییە نەبینرێت، ئەوا ڕێگە لەبەردەم وەستانی پڕۆسەکە دەکاتەوە."

'ئەم پڕۆسەیە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەرفەتێکی گرنگە'

ئەحمەد کایا لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا لە دوای ئەو قەیرانەی لە ١٥ی تەمموز دروستبوو، پێویستییەکانی تورکیا بە دیموکراتیکبوون زیادی کرد و دەڵێت پرسی کورد تەنها پرسێکی ئەمنی نییە، پرسێکی دیموکراتیکبوونە. جەختی لەوەشکردەوە کە پڕۆسەی ئاشتی بۆ ناوخۆ و هەرێمەکەش دەرفەتێکی زۆر گرنگە.