دایکێک داوای ئێسکەکانی کوڕەکەی دەکات

ئاینور تاش کە کوڕەکە لە عەفرین شەهید بوو، برایەکیشی یەکێک لە زیندانیانی نەخۆشە و گوتی: "ئێسکەکانی کوڕەکەمم دەوێت. بۆ چارەسەر وەرگرتنی برا نەخۆشەکەم داوا دەکەم یاسای سزای جێبەجێکردنەکەی هەڵبوەشێتەوە."

ئاینور تاش دایکێکە کە کوڕێکی شەهیدە، لە کوڕێکی ١٠ ساڵە زانیاری نییە، برایەکیشی زیندانی نەخۆشە و لە زیندانی تاکەکەسییدایە. ئاینور ئاتاش لە ئەستەنبوڵ نیشتەجێیە، خوشکی سەرحەد کاراسوە زیندانییەکی نەخۆشە و لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ١ی ئەرزەڕوومە. دایکی شەڕڤانی یەپەگە مەزڵوم تاش (ئاندۆک فارقین)ە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین شەهید بوو.

'ناتنێرم بۆ نەخۆشخانە گەر دەمری لەوێ بمرە'

ئاینور ئاتاش بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا براکەی، سەرحەد ١٢٦ ساڵ سزای زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنراوە و لە زیندانی تاکەکەسییە و گوتی: "نەخۆشییەک لە گەدەی سەرحەدا دەرکەوتووە، سەرحەد شەش ساڵە ئەم نەخۆشییەی هەیە. لەو کاتەوە نەبراوەتەوە نەخۆشخانە. بابەتەکەم خستە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەوە و سەردانی ئیهەدەم کرد. ئیهەدە ڕۆشتە لای سەرحەد و پاشان برایە نەخۆشخانە، سەرەتا چارەسەرکردنی ڕێگری لێ دەکرا. دکتۆرێک گوتی 'تۆ نانێرم بۆ نەخۆشخانە. ئەگەر دەمری لەوێ بمرە.'

ددان لە دەمییدا نەما

دەستیان بە چارەسەکرد، بەڵام بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە دان لە دەمییدا نەما. ئێستا چارەسەری ددانی سەرحەد دەکەین. هێشتا گەدەی ئەو باش نییە. سەرحەد ساڵێکە چارەسەر وەردەگرێت. دەچێتە نەخۆشخانە بەڵام باش نابێت. دەبێت سەردانی دکتۆری دیکە بکات بەڵام ئەمە تەنها لە دەرەوە دەکرێت.

لە زیندانی تاکەکەسییدایە

براکەم لە زیندانی تاکەکەسییدایە. ئەگەر ئێستا کەسێکی لەگەڵ بوایە دۆخی باشتر دەبوو. سەرحەد تاوانێکی نییە، تاکە تاوانی ئەو "کوردوونە". داوا دەکەم سەرحەد هەموو زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن."

گۆڕستانەکانیان خراپ کرد

کوڕی ئاینور تاش مەزڵوم ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی یەپەگە بوو، ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین لە کاتی هێرشەکانی داگیرکارییدا شەهید بوو. ئاینور تاش ئەوەی بیرهێنایەوە گۆڕستانی ئاڤێستا ئەو گۆڕستانەی کوڕەکەی تێدا بە خاک سپێردراوە، لە لایەن ئاژانسی ئەنادۆڵی دەوڵەتی تورکەوە وەک "گۆڕی بە کۆمەڵ" نیشاندراوە و گوتی: "نەمتوانی تەرمی کوڕە شەهیدەکەمم ببینم. گۆڕستانی ئاڤێستا کە تەرمی ئەوی تێدانێژرابوو تێکدرا. لەگەڵ ٧٠ هەڤاڵیی، کەس نازانێت تەرمی کوڕەکەم لە کوێیە.

دیسان بەرخۆدان دەکەین

گۆڕێکی هەبێ مرۆڤ دەتوانێت سەردانی بکات، بەڵام نییە. لەگەڵ ئەم کارە دژ بە مرۆڤایەتییە داوای ئاشتیی دەکەین. وەک دایکێک دڵم سووتاوە. با دڵی دایکی دیکە نەسووتێت. داوای ئێسەکەکانی کوڕەکەم دەکەم.

ناتوانێت زانیاری لە بارەی کوڕەکەیەوە بزانێت

١٠ ساڵە ناتوانم زانیاری لەسەر منداڵەکەم وەربگرم. تاکە شتێک بیڵیم ئەوەیە: ئاشتی، ئاشتی، ئاشتییە."