شێخ سەعید حەسەن فورات پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی گرنگە کە گوزارشت لە مێژووی گەلی کورد، عەقڵیەتی ڕابردوو و داهاتووی سیاسی کورد دەکات. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ڕێ و ڕێبازەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە کورد سەردەخات و گوتی: "گەلی کورد تەنها داوای مافی خۆی ناکات، لە هەمانکاتدا داهاتووی خۆشی بونیات دەنێت. ئەم تێکۆشانە بە هەنگاوی پێکەوە بوون سەردەکەوێت."
'گەلەکەمان لەسەر زەمینەیەکی سیاسی و دیموکراسی داهاتووی دیار دەکات'
فورات بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆی وەک دەستنیشانکردنی هۆشیاری سیاسی کە خۆی دەسپێرێت بە کۆدەنگی ساڵان پێناسە کرد و دەڵێت لە هەمانکاتدا ئەم هۆشیارییە سیاسییەش ئیرادەیە و وتی: "گەلی کورد سەد ساڵە تێکۆشان بەڕێوەدەبات. لە سایەیی ئەم تێکۆشانەوە نکۆڵیکردن ڕاگیرا. گەشتینە ئەم ئاستەی کە ئیدی ئەمە سەربخەین. هەربۆیە ئەگەر لە دەوری ڕێبازەکانی تێکۆشانیی نوێی ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە، گەلەکەمان لەسەر زەمینەیەکی یاسایی و دیموکراسی داهاتووی خۆی دیاری دەکات."
'بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەنووسی گەلەکەمان دیاری دەکات'
وتیشی: "لە ڕۆژئاوا مۆدێل و تێکۆشانی گەلی کورد لە تەواوی جیهان کاریگەرییەکی مەزنی داناوە. ئەم ڕێبازی تێکۆشانە کە بەڕێز ئۆجالان ئافراندی، نەک تەنها بۆ گەلی کورد هەروەها بۆ تەواوی هەرێمەکە چارەسەری و ڕێگەی ئاشتییانە و یەکسانییە. هەربۆیە دەبێت جارێكی دیکە ئەم بگوترێت: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکە داهاتووی گەلەکەمان دیاری دەکات."
'بۆ ئەنجامگرتنی پڕۆسەکە دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت'
حەسەن ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە دەوری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەنجام بە دەست بهێنێت و وتی: "ئەم داهاتوویەکی نوێیە. بۆ بەڕێوەچوونی و ئەنجامگرتنی ئەم پڕۆسەیە دەبێت بە ڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت. ئازادی بەڕێز ئۆجالان نەک تەنها بۆ گەلی کورد هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاشتی لە تەواوی هەرێمەکەدا."
'دەبێت دەستی ڕێبەر ئاپۆ بە هێز بکەین'
لە کۆتایی قسەکانییدا فورات بانگەوازی لە گەلی کورد کرد و گوتی: "بۆ هەمیشەییکردنی ئەم تێکۆشانە کە سەد ساڵە بە بەرخۆدان و قوربانییدانی سەخت بەردەوامە، بۆ دەستهێنانی مافەکانمان ناچارین ببین بە یەک. لەگەڵ بانگەوازە نوێیەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە هێزی پێ بدەین، دەستی بە هێز بکەین، لە دەوری کۆببینەوە و ئەم تێکۆشانە لەگەڵ دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە ئەنجام بگەیەنین."