تەرمی دوو شەڕڤان لە حەلەب بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە گیڤارا عەفرین و مەزڵوم شەهبا کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە حەلەب بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە گیڤارا عەفرین و مەزڵوم شەهبا کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوون، لە حەلەب بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) گیڤارا عەفرین و مەزڵوم شەهبا کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی تەروازیە شەهیدبوون، لە حەلەب بەخاکسپێردرا. سەدان دانیشتووی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب بە کاروانێک تەرمی هەردوو شەڕڤانەکەیان لە نەخۆشخانەی شەهید خالد فەجرەوە بردە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە.
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب زنارین عەفرین لە گۆڕستانەکە ڕایگەیاند خاوەندارێتی لە یادی شەهیدان ئەرکی هەموو کۆمەڵگەیە.
فەرماندە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، زاگرۆس حەلەب بەڵێنی دا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن.
مامی شەهید عەفرین، ئەحمەد عەلیکۆ ڕایگەیاند سەرکەوتن لە بەنداوی تشرین و شێخ مەقسوود، لەسایەی فیداکاری و تێکۆشانی شەهیدان بەدی هات، بانگەوازی کرد بۆ خاوەنداری لە دەسکەوتەکانی شەهیدان.
پاشان ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و تەرمەکانیان بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.