لە یەریڤان ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان یادکرایەوە
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان یادکرانەوە.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان یادکرانەوە.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەبۆنەی ١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. پاش مەراسیمە فەرمییەکەی دەوڵەت، جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا. وەک هەر ساڵێک ڕێکخراوە کوردییەکان بە ئاڵا و تاجەگوڵینەی خۆیانەوە بەشداری مەراسیمەکە بوون.
کۆمیتەی کوردستان بە ڕاگەیاندراوێک جینۆسایدی گەلی ئەرمەنییان شەرمەزار کرد.
لەسەر ناوی کوردان، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و ئەندامی یەکێتیی ژنانی ئازاد سەیران قسەیان کرد.
سیلۆ دربۆیان قوربانیانی بیرهێنایەوە، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک چەندین جار جینۆسایدی دژی گەلان ئەنجامداوە و هێشتا بەردەوامە، گوتی: "وەک گەلی کورد چەندین فەرمان و کۆمەڵکوژیمان بینیوە. وەک کۆمیتەی کوردستان و گەلی کورد جینۆسایدی ساڵی ١٩١٥ لەسەر گەلی ئەرمەنی شەرمەزار دەکەین و هاوبەشی خەمیانین".
سەیران جەلاد گوتی: "تاوەکو فەرمان بەسەر هیچ گەلێکدا نەیەت، فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی چارەسەرە. چونکە نوێنەرایەتی فەلسەفەی یەکسانی و ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان دەکات. دیسانەوە جینۆسایدی سەر هەموو گەلان شەرمەزار دەکەین".