بەسەدان دروزی لە سووریاوە بۆ حەج روودەکەنە ئیسرائیل

ڕاگەیەندراوە کە بەسەدان دروزی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ جاری دووەم لە سووریاوە ڕوودەکەنە ئیسرائیل.

ئەندامانی کۆمەڵگەی دروزییەکان کە زۆربەیان لە سووریا، ئیسرائیل و لوبنان دەژین، سەرەڕای بەردەوامی شەڕەکان جارێکی دیکە ڕوو لە ئیسرائیل دەکەن.

بەپێی دوو سەرچاوە کە قسەیان لەگەڵ ئاژانسی AFP کردووە، نزیکەی ٦٠٠ شێخی دروزی بە رێپێوان سنوورەکانیان تێپەڕاندووە.

بە هەمان شێوە گرووپێکی بچووکتر بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٥٠ ساڵدا لە مانگی ئادار سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

بەگوێرەی سەرۆک شارەوانی هادار لە بەرزاییەکانی گوڵان کە بەشێکی لەژێر داگیرکاری ئیسرائیلدایە، '٤٠٠ شێخ' لە هادار و جارامانی نزیک دیمەشق دوای ڕەزامەندی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بەرەو ئیسرائیل بەڕێکەوتون.

بەرپرسێک بە ئاژانسی AFP ڕاگەیاند، شاندەکە حکومەتی سوریایان لە بڕیاری سەردانەکەیان بۆ ئیسرائیل ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام وەڵامێکی ئەرێنی و نەرێنییان پێنەدراوەتەوە.

شایانی باسە شاندەکە سەردانی گۆڕی پێغەمبەر شوعەیب دەکەن کە پیرۆزترین شوێنە لای دروزییەکان لە نزیک تیبەریاس.