ئەنجوومەنی گەلی کوردی مارسیلیا کۆنگرەی خۆی بەست
ئەنجوومەنی گەلی کوردی مارسیلیا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەست.
ئەنجوومەنی گەلی کوردی مارسیلیا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەست.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، ئەنجوومەنی گەلی کوردی مارسیلیا سێیەمین کۆنگرەی خۆی بەست. کۆنگرەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. سەدان کوردستانی لە مارسیلیا و دەوروبەری و دۆستەکانی لە فەرەنسا بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، شاندی دیوان کە لە ٣ کەس پێکدێت هەڵبژێردران و بەرنامەکە پەسەندکرا.
لە کۆنگرەکەدا ڕاپۆرتی کاری پێشووی کۆنگرەکە تاوتوێ کرا. لە ڕاپۆرتەکەدا ھەموو شتێک ھەڵسەنگێندرا، لە زیادبوونی ژمارەی کۆمۆنەکانی گەڕەک و ژنان تا دەگاتە خولی زمانی دایک، لە چالاکییەکانی هەفتەی ڕۆشنبیری کوردییەوە تا کۆبوونەوەکانی لۆبی لەگەڵ پەرلەمانی فەرەنسا. پووکانەوەی زمان لە نەوەی نوێدا، سەختی ئابووری و هێرشی گرووپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان بۆ سەر کاسبکارانی کورد وەک گرنگترین کێشەکان ڕیزکرابوون.
ڕۆژنامەنووس_نووسەر فەردا چەتین، پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەڵسەنگاند، جەختی کردەوە ئاشتی لەسەر بناغەی دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان، زین جودی تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد کە بووتە نموونەی جیهانی مۆدێرن.
پاشان دانیشتنی پرسیار و وەڵام ئەنجامدرا، دواتر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.
لە کۆنگرەکەدا دەنگدانی کراوە بۆ ئیدارەی نوێی ئەنجوومەنی گەل هەڵبژێردرا. چالاکوانی کورد عایشە کۆچەر و ئەندازیار لە ئەنجوومەنی گەنجان عەلی شۆڕش، بۆ هاوسەرۆکایەتی هەڵبژێردران. لە ئیدارەی نوێدا، ٩ ئەندامی سەرەکی و ٥ ئەندامی جێگرەوە دیاریکران، کۆتای ژنان بە ٥٠٪ مایەوە، کۆمیسیۆنی زمان_کەلتوور، گەنجان، ژنان، دیپلۆماسی، میدیا، ئیکۆلۆژی و دارایی و یاسایی سەرلەنوێ داڕێژرانەوە. هاوسەرۆکانی نوێ بەڵێنیان دا ڕێکخستنی کۆمەڵگەی کورد لە مارسیلیا لەسەر هێڵی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازی بەهێزتر بکەن.
لە ڕاگەیاندراوی کۆتاییدا دووپاتکرایەوە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژەڤی سەرەکیی دانوستانە. خەباتی بڵاوکردنەوەی زمانی دایک، پرۆژەی ئابووریی ژن و دەسپێشخەریی ئاشتیی کورد لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی فەرەنسی وەک خەباتێکی سەرەکی، ڕیزکران.
کۆنگرەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.