وتار

ئاشتی بەردەوامیدانی شەڕی گەریلایییە بە میکانیزمی ناتوندوتیژیی

ئاشتی هێندەی شەڕ قوڕسە. ئەو گەلەی لە ٥٠ ساڵی خەباتی پەکەکەدا هاوتەریب لەگەڵ پەکەکە خەباتی کرد و متمانەی بە پەکەکە و سەرکردایەتییەکەی کرد، لە ئاشتیشدا بە هەمان ئیرادە بەردەوام دەبێت.

کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە لە گەلی کورد و تورک و هەمو ئازادیخوازان و ئاشتیخوازان پیرۆز بێت.
ئاشتی هێندەی شەڕ قوڕسە. ئەو گەلەی لە ٥٠ ساڵی خەباتی پەکەکەدا هاوتەریب لەگەڵ پەکەکە خەباتی کرد و متمانەی بە پەکەکە و سەرکردایەتییەکەی کرد، لە ئاشتیشدا بە هەمان ئیرادە بەردەوام دەبێت.
بۆ گەلی کورد جێی شۆکە و ناتوانێت متمانە بکات بەوەی دەوڵەتێک لەسەر حیسابی کورد دامەزرابێت، ١٠٠ ساڵ نکۆڵیکردن لە کوردبوون، ٥٠ ساڵ بەسەربازیکردنی ناوچە کوردییەکان، جینۆساید و کوشتوبڕ، کۆچپێکردن و زیندانکردن و ئاوارەکردن، ئێستا ئەو دەوڵەتە ئاشتی قبوڵ بکات.
بەڵام ئەوە دەوڵەت نییە ئاشتی قبوڵ دەکات، ئەوە ئەو خەباتەیە ئاشتی فەڕز کرد بەسەر دەوڵەتدا. کاتێک پەکەکە دەستی بە خەبات کرد، قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغە بو. ئێستا لە سایەی ئەو خەباتەدا، باوەڕ و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەپاڵ ئازادیی بۆ کورد، ڕۆحی خەباتەکەیە.
کورد و تورک، یا کورد و عەرەب، یان کورد و فارس، یان عەرەب و جوو، کۆی ئەو گەل و خەڵکانەی ململانێ لەنێوانیاندا هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جگە لە پێکەوەژیان و ئاشتی، هیچ رێگاچارەیەکی تریان نییە
ئەگەر ئەو ئاشتییەش شکست بێنێت، کە من گەشبینم و پێموایە سەرکەوتو دەبێت، پەکەکە پەنجا ساڵی تریش خەبات بکا و دەوڵەتی تورکیش ١٠٠ ساڵی تر کورد بچەوسێنێتەوە، هێشتاش دواجار هەر ئاشتی تەنها رێگاچارەیە.
ئاشتی پڕۆسەیەکی درێژە. خەباتی پەکەکە و ئازادیخوازان لە ئەمڕۆ بەولاوە قوڕستر دەبێت. ئاشتی بەردەوامیدانی شەڕی گەریلایییە بە میکانیزمی ناتوندوتیژیی. دەبێ پەکەکە و دۆستانی پەکەکە بە رۆحییەت و ئەخلاقی گەریلایییانە لە قۆناغی ئاشتی و دوای ئاشتی بەردەوام بن، هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕێ دەکرێت، چونکە بەڕاستی تەنها ئەوانە دەتوانن لە ئاشتیدا کۆتر بن کە لە شەڕدا هەڵۆ بوون.