ئاسایشی ئێزدخان بۆ پاراستنی سرووشتی شەنگال چەند بڕیارێک دەگرێتەبەر
ئاسایشی ئیزیدخان سەبارەت بە بڕینی دارەکانی چیای شنگال هۆشداری دا و ڕایگەیاند: "هەرکەسێک دارە سەوزەکان ببڕێت، دەستگیر دەکرێت و لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت."
ئاسایشی ئیزیدخان سەبارەت بە بڕینی دارەکانی چیای شنگال هۆشداری دا و ڕایگەیاند: "هەرکەسێک دارە سەوزەکان ببڕێت، دەستگیر دەکرێت و لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت."
هێزەکانی ئاسایسی ئێزدخان، لەسەرداوای خەڵک ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و هۆشداری بە ئەوکەسانە دا کە دارەکانی شنگال دەبرنەوەوە زیان دەگەیەنن بە ژینگەی هەرێمەکە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاسایسی ئێزدخان ئاماژەی بەوەکردوە: "بۆ گەلی شنگالمان و دەوروبەری ئەرکی هەموومانە کە سروشت و خاکەکەمان بپارێزین، کە لە سەردەمی باو و باپیرانمانەوە بۆمان بەجێماوە، داوا لە گەلی هێژامان لە ناوەوە و دەرەوەی شنگال دەکەین، زانیارییمان پێبدەن دەربارەی هەرکەسیک کە هەوڵی بڕینەوەی دارەکان دەدات."
لە بەردوامییدا بانگەوازی لە خەڵکی هەرێمەکە کراوە بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمەکە و هاتووە: "بڕینی دارەکان پێشێلکردنی یاساکانی پاراستنی سروشتە، ئێمە ڕایدەگەیەننین، هەرکەسێک دار ببڕێت ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، لێرەشدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە خەڵک دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە پاراستنی سروشت و جوانی ناوچەکەدا."
لە کۆتایشدا ئاسایشی ئێزدخان دەڵێت: "ئێمە گەلەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، کە تیمە تایبەتەکانمان بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن، بەمەبەستی پاراستنی سروشتی شاخەکەمان، چاوەڕوانیمان لە گەلەکەمانیس هەیە، کە ببنە هاوکارمان و لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی لەو شێوەیەدا پەیوەندی بە ئاسایسی ئێزدخانەوە بکەن.
بۆ پەیوەندیکردن: 07512326843- 07847016267."
ماوەیەکە کۆمەڵیک کەس دارە سەوزەکانی چیای شنگال دەبڕن و بەکاریان دەهێنن بۆ دروستکردنی خەڵوز، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە کۆمەڵگادا بەدوای خۆیدا هێنا، چالاکوانان و ژینگەپارێزان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و هاشتاگی “دارەکان هیوای ژیانن”یان لە دژی بڕینی دارەکان دەستپێکرد، هەروەها داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرد، ڕێگری لە بڕینی دارەکان بکەن.
شایەنی باسە، بەپێی یاسای دەستووری عێراق ژمارە ٤٧٩- ٤٨٠ کە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، ئەو کەسانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن لانیکەم بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی دەکرێن.