لە کەرکووک ژنێک بە تای خوێنبەربوون گیانی لە دەستدا
لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان ژنێکی دووگیان کە هەڵگری ڤایرۆسی پەتای خوێنبەربوون بوو گیانی لە دەستدا.
لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان ژنێکی دووگیان کە هەڵگری ڤایرۆسی پەتای خوێنبەربوون بوو گیانی لە دەستدا.
بە گوێرەی ڕۆژنیوز، فەرمانگەی تەندرووستیی کەرکووک ئاماژەی بەوەکردووە، توشبوویەکی ژن بە تای خوێنبەربوون، کە تەمەن ٣٦ ساڵە و دووگیان بووە، کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بووە، گیانی لەدەستداوە.
سامان یابە وتەبێژی فەرمانگەی تەندرووستیی کەرکووک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، پەرستارێکی ژن، کە کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بووە، بەهۆی چارەسەرکردنی تووشبووانەوە ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابووەوە و تووشی تای خوێنبەربوون ببوو، گیانی لەدەستدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە ژنەکە هەر ئەوکات منداڵەکەی سکی گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆش خۆی گیانی لەدەستدا کە پێشتر بەهۆی چارەسەرکردنی تووشبووانەوە ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابووەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە؛ ئەمە چوارەم گیانلەدەستدانە بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە لە کەرکووک.