مەترسییەکانی سەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە

چارەسەرکردنی ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕ بەردەوامە و ڕاگەیاندرا مەترسییەکانی سەر ژیانی ئۆندەر بەردەوامە.

چارەسەرکردنی جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ ١١ ڕۆژە بەردەوامە و  تا ئێستا مەترسییەکانی سەر ژیانی بەردەوامە.

سەردانکردنیکردنی ئەندام و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان بۆ لای ئۆندەر بەردەوامە و  لە سەردانییەکاندا جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی سری سورەیا  ئۆندەر لە پرۆسەی چارەسەرییدا دەکرێتەوە و هەمووان لە هیوای چاکبوونەوەییدان.

پەڕلەمانتاری پارتی دەڤا، ئەڤریم ڕزوانئۆغلو  شاندێکی هاوڕێی، سەرۆکی گشتی پێشووی جەهەپە و وەزیری پێشووی دەرەوە، حیکمەت چەتین و ئیبراهیم تاڵسیساس سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و  لە لایەن پەڕلەمانتارانی دەم پارتی؛ پەروین بوڵدان، ساروهان ئۆلووچ، گوڵستان کلچ کۆچیگیت، عومەر ئۆجالان و چەند کەسێکی دیکەوە پێشوازییان لێکرا.

لە پێشوازییەکەدا لە نزیکەوە قسەلەسەر دۆخی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر کرا و ئاماژە کرا بەوەی بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەخۆشخانە بە ئێستاشەوە مەترسییەکان لەسەر ژیانی ناوبراو بەردەوامە.