بە دیمەن

پڕۆفیسۆر گورسۆی: دەوڵەت هێشتا هەنگاوی نەناوە

پڕۆفیسۆر گەنچای گورسۆی ئاماژەی بەوەدا پەیوەندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ئەرێنی یە و دووپاتی کردەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەبێت ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت. ئەوەشی بە بیرهێنایەوە کە تاوەکو ئێستا دەوڵەت هیچ هەنگاوێكی نەناوە.

گەنچای گورسۆی

بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتدا، تا ئێستا تاوتوێ دەکرێت. لەگەڵ ئەم بانگەوازییە دوای ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە تشرینی یەکەمدا و بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە، دەوڵەتیش تا ئێستا بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاوێكی ڕوونی نەناوە. پڕۆفیسۆر گورسۆی پەیوەست بەو پرسەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

باسی تاوتوێکانی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا دەکەین، بەڵام پێش ئەمە دەمانەوێت باسی سری سوورەیا ئوندەر بکەین. کە بەهۆی دۆخی سەختی دڵییەوە چارەسەر دەکرێت و ئێوە چی دەڵێن؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: ئەگەر لە تورکیا باسی ئاشتی بکەین، بێگومان باسی سری سوورەیا ئوندەریش دەکەین. سری سوورەیا ئوندەر لە تێکۆشانی ئاشتی لە تورکیادا بە تایبەت لە پرسی ئاشتی کورددا لە سەرەتایی ساڵانی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا لە نێو کاردایە و بۆ ئاشتی تورکیا تێدەکۆشێت.

بەهۆی ئەوەی دکتۆرم، زۆر چاودێری تەندروستی ئەو دەکەم و بیری لێ دەکەمەوە. باوەڕ بە هێزی بەرخۆدانی سری دێنم و هیوادارم دیسان جێی خۆی لە تێکۆشانی ئاشتییدا بگرێت.

ئەم پرسە سەرەرای ئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆی نەبێت، بەڵام ئایا ئەم پرسە کاریگەری لەسەر هەموو دینامیکەکانی ئابووری، کۆمەڵگە، سیاسی و تورکیا ناکات؟ هەموو ئەو پرسانەی ئەمڕۆ تاوتوێی دەکەین، لە ڕاستیدا بەرهەمی تێگەشتنێکی دژە دیموکراتیک نین؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: ڕاستە، بەڵام ئەمە تاکە هۆکار نییە. ئەگەر دەسەڵاتدارێکی جیاوازتر لەسەر بنەمای یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی هەبوایە، ئەوا دۆخەکە جیاوازتر بوو. لە پرسی ئاشتی دا دۆخەکە جیاوازتر دەبێت.

پرسی پەکەکە لە تورکیا بە گوتەی خۆیان "پرسی تیرۆر" هۆکاری هەموو شتێک نییە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان. ئەمە پرسێک نییە کە ئێستا بووبێتە ڕۆژەڤ. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە تا ئێستا پرسی کورد چارەسەرنەکراوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئەم پرسە لەگەڵ بانگەوازەکەی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بوو بە ڕۆژەڤ.  بەوپێیەی ئەم بانگەوازییە لە لایەن باخچەلیەوە کرا، تاوتوێ کرا و زۆر لایەن هەڵەتێگەشتن؟ ئێوەش هەڵەتێگەشتن؟ هەروەها دەتانەوێت دەربارەی کاراکتەری ئەم پڕۆسەیە چی بڵێن؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: ئەگەر بە ئاشکرا بیڵێم، سەرەڕای هەموو قسەکان باوەڕ لە مندا دروستنەبووە، باوەڕناکەم لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا بە دڵ بن. لەبەر ئەوەی مرۆڤ لە تەمەنی ٧٠،٨٠ بە ئاسانی ناگۆڕدرێت.

لەبەر ئەم پرسە کۆمەڵگە نیگەرانی هەیە. بانگەواز دەکرێت، بەڵام هەنگاوێكی ڕوون نییە. ئێوە چی دەڵێن؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: هیچ هەنگاوێك نەنراوە، تەنها هەنگاوی هەڕەشەکردن نراوە. ئەمڕۆش لە کاتێکدا دەوڵەت باخچەلی لە لایەک ئیرادەی خۆی نیشان دەدات بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە، سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ڕاوێژکارەکانی دەڵێن "پەکەکە تەسلیم دەبێت و چەکەکانی ڕادەست بکات و خۆی هەڵوەشێنێتەوە". لە دەرەوەی ئەمە زیاتر هیچ ناڵێت.

لە دوای بانگەوازەکەی ٢٧ی شوبات کە وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو ئاشتەوایی سەیر کرا، دیاریکرا لە ماوەی هەفتەیەکدا هەنگاو دەنرێت و گۆشەگیری هەڵدەگیرێت و ڕێبەری ئاپۆ ڕاستەوخۆ ئەم پڕۆسەیە لەگەڵ کۆمەڵگە تاوتوێ دەکات. بەهۆی ئەوەی ئەو شتانەی کە وترا جێبەجێ نەکرا، ئێوە چی دەڵێن؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: ئەم بانگەوازە هەنگاوێکی گرنگە. بینراش ئەم هەنگاوە لە لایەن کادرانی پەکەکەوە قبوڵکرا. مەبەستم ئەوەیە نازانم تا چەند دەتوانین ئەمە بسەلمێنین، بەڵام ئەوەندەی لە میدیاکانەوە دەبینین پەکەکە پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکات. بۆیە ئەم هەنگاوە مانادارە. لەگەڵ ئەوەش هیچ نەبووە، پرسی کەلتووری و کۆمەڵگەی کورد چارەسەرنەکراوە، ڕاوەستاندنی شەڕ دەستکەوتێکە. هیچ شتێکیش نەبێت دەبێت خزمەتی ئەمە بکەین.

ئێوە لەم دۆخەدا هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن چۆن دەبینن؟

پڕۆفیسۆر گورسۆی: سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئەم پڕۆسەیەی بە ئەرێنی پێشوازی لێکرد. ئەمە گرنگە. دەبێت ئەو هەنگاوانەی ئەم دووە لە یەکتر دووردەکەنەوە، دووربخرێنەوە. یانی چی دەبێت با ببێت تەڤگەری سیاسی کورد دەبێت گوێ لە هەستەکانی ئۆپۆزسیۆن و جەماوەر بگرێت کە کاری تێکۆشان و دیموکراسی دەکەن. ئێستا دەبینین هەر دوو لایەن زۆر بە پرسیارێتییەوە مامەڵە دەکەن.

بەڵێ ئابووری خراپ دەکات، بەڵام دەبێت لە بیرنەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە پرسی کورد بنەڕەتییە. ناچارین ئەمە بە زمانێکی گونجاو بە گەل بڵێین.

هیوادارم سەرەڕای هەموو شتێک، سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی نەرێنی، سەرەڕای بەردەوامیی قڕکردنی ئیسرائیل، ئیمپریالیستەکانی هەرێمەکە، سیاسەتمەدارانی کورد و تورک بە هەنگاوی عەقڵی تەندروست ئەم پرسە چارەسەر بکەن.