لە کۆبانێ شەهیدانی مانگی نیسان و قەرەچۆغ بیرهێنرانەوە
لە کۆبانێ بە داگیرساندی مۆم شەهیدانی مانگی نیسان و قەرەچۆغ کە لە هێرشی ئاسمانی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون بە داگیرساندنی مۆم یاد کرانەوە.
لە کۆبانێ بە داگیرساندی مۆم شەهیدانی مانگی نیسان و قەرەچۆغ کە لە هێرشی ئاسمانی ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون بە داگیرساندنی مۆم یاد کرانەوە.
بە مەراسیمێکی شایستە بە پێشەنگایەتی ژنان، لە مەزارگەی شەهید دیجلە لە کۆبانێ، بە مەراسیمێکی تایبەتی یادکردنەوە یادی شەهیدانی مانگی نیسان و شەهیدانی کۆمەڵکوژی قەرەچۆغ کە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون کرایەوە.
لە مەراسیمەکە ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدانی هاوڵاتیانی شاری کۆبانێ بەشداربوون، بە پێشەنگایەتی دایکان و ژنان مۆمی یادکردکردنەوەی شەهیدان داگیرسێندرا و جەختییان لە خاوەنداریکردنی ڕێگەی شەهیدان کردەوە. پاشان لە یادکردنەوەکە خولەکێک ڕیزلێنان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری تەرخان کرا.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی شاری قنای ڕۆژئاوای کۆبانێ، خەبات محمەد قسەیکرد و پاش یادکردنەوەی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گوتی: "ڕۆژی شەهیدان پیرۆز دەکەین، بە ڕێزدارییەوە یادی شەهیدانی مانگی نیسان و قەرەچۆغ دەکەینەوە و بەژنمان لە ئاست گیان بەخشیاندا دادەنەوێنییەوە. هەموو کاتێک لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان دەبین، چونکە شەهیدانمان لەسەر ئایدیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەڕێکخستن کرد و لە پێناو دۆز و خاکمان گیانیان بەخشی."
خەبات محمەد لە کۆتایی قسەکانیدا بەڵێنی بەردەمیدان بە ئامانجی شەهیدانی دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا بۆ هێنانەدی ژیانێکی ئازاد هەموو کاتێک لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن.
مەراسیمەکە بە گووتنەوەی درووشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.