دانیشتوانی کانتۆنی فورات نۆرەی ئیشکگریی بەنداوی تشرینیان وەرگرت
ئیشکگریی گەل لە بەنداوی تشرین کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی پێکردووە، بەردەوامە. دانیشتوانی کانتۆنی فورات نۆرەی ئیشکگریی بەرخۆدانیان لە ئەستۆ گرت.
ئیشکگریی گەل لە بەنداوی تشرین کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی پێکردووە، بەردەوامە. دانیشتوانی کانتۆنی فورات نۆرەی ئیشکگریی بەرخۆدانیان لە ئەستۆ گرت.
دانی بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات، بە ئامانجی پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن. کاتێک جەماوەر گەیشتنە بەنداوەکە، لەلایەن ئیشکگرانی ڕەققە، دێرەزۆر و تەبقاوە کە چەند ڕۆژە لە ئیشکگرییدان بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازییان لێکرا و پێکەوە نوێژی هەینییان ئەنجامدا.
ئەو جەماوەرەی کە لە کانتۆنی فوراتەوە گەیشتووە نۆرەی ئیشکگرییەکە لە هاوڵاتیانی دێرەزور، تەبقا و ڕەققە، لە ئەستۆ دەگرن.
شایانی باسە بەرخۆدانی ئیشکگری لە بەنداوی تشرین لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە.