بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرین بە بۆنەی 'ڕۆژی شەهیدان' ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە نۆرە لە بەنداوی تشرینئێشکگری دەگرن، بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی نیسان 'ڕۆژی شەهیدان' ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە نۆرە لە بەنداوی تشرینئێشکگری دەگرن، بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی نیسان 'ڕۆژی شەهیدان' ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دانیشتووانی ڕەقە، تەبقە و دێرەزۆر بە نۆرە لە بەنداوی تشرین چالاکی ئێشکگری دەگرن، بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان (٢٥ی نیسان) ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی نوسینگەی ڕێکخراوەکانی کۆنفیدراڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی قەرەچوخ بە بیرهێنرانەوە و گوترا: "لە ٢٥ی نیساندا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک ڕۆژی شەهیدان دەناسرێت، بە ڕاپەڕینی شەهیدە قارەمانەکانمانن بۆ ئازادی و شکۆمەندیمان قوربانی سەختیاندا، بە بیریان دێنینەوە. شەهیدانی قەرەچوخ لە بەرخۆدان لە بەرانبەر دووژمندا پێشەنگبوون و بناغەی بونیاتنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ژیانی هاوبەشی نێوان پێکهاتەکانی سووریادا بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەرخۆدانی مەدەنییەکان لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانە بۆ ئاشتی، بۆ ڕاگرتنی خوێن ڕشتنە لە سووریا، بۆ بونیاتنانی سووریایەکی نوێ زۆر گرنگە شکۆ و مافی گەلەکەمان و پێکهاتەکان بپارێزرێت. خواستی ئێمە ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی ڕاستەقینە و ئاشتی و دادپەروەرییە. بەم بۆنەیەوە بەڵێن دەدەینە شەهیدانمان شوێنکەوتەی ڕێگەیان بین. ئیرادەمان بە هێزە و ناشکێت تاوەکو خەونی سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی بە دی دێت، کورد، عەرەب، سووریانی و پێکهاتەکانی دیکە لەسەر بنەمایەکی یەکسان بژین، ئازادییان بپارێزرێت و قوربانی دانەکانیان ڕێزی لێ بگیرێت."