بە دیمەن

ئارگەش هەورامان لە خواکوڕک شەهید بوو

هەپەگە شەهیدبوونی گەریلا ئارگەش هەورامانی لە خواکوڕک ڕایگەیاند و وتی؛ "ئێمە دەبینە شایستەی تێکۆشانی هەڤاڵمان و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێ ئارگەش هەورامان لە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٥ لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە هەرێمی خواکوڕکێ شەهید بوو و چووە نێو کاروانی شەهیدانەوە."

هاوڕێمان ئارگەش کە هەر لە یەکەم ڕۆژی ناسینی تێکۆشانمانەوە بە ڕۆحێکی فیدایی بوونەوە بەشداری کرد و بۆ ئەوەی توڕەیی خۆی لە دژی دوژمن بە کردەوە نیشان بدات، خۆی بۆ سەختترین و قورسترین ئۆپەراسیۆنەکان پێشنیار دەکرد، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی بە وردبینی و جددییەکی بەرزەوە جێبەجێ دەکرد. هەڤاڵمان ئارگەش بە قووڵی هەستی بە خۆشەویستی، سۆز و عەشقی گەلەکەی کرد، کە یەکێکە لە پێوەرە بنەڕەتییەکانی شۆڕشگێڕبوونە، هەروەها لە پێناو جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی دوژمنانمان لە دژی گەلەکەمان و بەکۆچکردنی زۆرەملێ ئەنجامیانداوە، هەوڵ و فیداکارییەکی زۆری کرد و رەنجێکی زۆری کێشا. لە سایەی ئەو تایبەتمەندییانەوە جێگایەکی پیرۆزی لە دڵی گەلەکەمان و هەڤاڵانیدا بەدەست هێنابوو. هەڤاڵ ئارگەش، بەهۆی خۆشەویستی و پابەندبوونی بێوێنەی بە سروشتی کوردستان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان، وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی دەیزانی کە دەبێت سروشتی کوردستان بپارێزێت و لەو بەرخۆدانە مێژووییەدا بەشداری کرد. لە سەردەمێکدا کە توندترین هێرشەکانی دوژمن ئەنجام دەدرا، ئەو فەرماندەی فیداییمان، زیلان (زەینەب کناجی)ی ​​کردبووە نمونە بۆ خۆی و بە پابەندبوون بە ڕۆحێکی فیداییانەوە گەیشتبووە ئاستێکی بەرز. بەو بۆنەوە ​​هەمیشە ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دوژمن بوو لە خاکوڕک، لە تێکۆشانەکانی گورزی کوشندەی لە دوژمن وەشاند.

شەهیدبوونی لەناکاوی هەڤاڵمان ئارگەش کە زۆربەی تایبەتمەندییە پیرۆزەکانی ئاپۆیی لە خۆیدا بەرجەستە و نوێنەرایەتی دەکرد، وەک ڕاستگۆیی، سادەیی و فیدایی بوونی، ئێمەی وەک هەڤاڵانی بە قووڵی خەمگین کرد. تێکۆشانی هەڤاڵمان لە شۆڕشی کوردستان بە سەرکەوتن دەڕازێنینەوە، بەدڵنیاییەوە بۆ ئەو هەموو ڕەنج و تێکۆشانەی هەڤاڵمان بە هەڵوێستی پاراستن و شایستەبوونی ڕەنجی شەهیدان سەردەکەوین. بەو بۆنەوە دیسان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵمان ئارگەش، تێکۆشەری فیدایی ئاپۆیی و هەروەها گەلی وڵاتپارێزی هەورامان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارگەش هەورامان

ناو و پاشناو: ئیقبال ئەدوایی

شوێنی لە دایک بوون: مەریوان

ناوی دایک-باوک: عایشە-مەحیەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٥ /هەرێمی خواکوڕک.

*****************************************