ئێشکگری مەخموور بە ئیرادەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە ڕۆژی ٦٥٣ـەمیندا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری مەخموور

لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ـوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاۆ، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٦٥٣ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ١٢٨ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

لە چالاکییەکەدا کە گرووپی ئێشکگری ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵایی پەکەکەیان بەرزکردبووە، مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگری لە گرووپی ١٢٧ـەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٨ـیەمین لە ناوەندی چاند و هونەری مەخموور، لە بارەگای کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێ کرد.

دواتر چالاکییەکە، بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" بەردەوام بوو، گرووپی ١٢٨ـەمینی ناوەندی چاند و هونەری مەخموور ئێشکگرییان دەست پێ کرد و پەیامی 'تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین'یان دا.