تولای حاتەم ئۆغوللاری: گەنجان گرنگترین هێزیی ئەم پڕۆسەیەن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری باسی لەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانییەکی زۆری لە گەنجان هەیە و گوتی: "ئەوانەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن و بەڕێکخستنی دەکەن گەنجانن."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری باسی لەوەکرد ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانییەکی زۆری لە گەنجان هەیە و گوتی: "ئەوانەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن و بەڕێکخستنی دەکەن گەنجانن."
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداری کۆبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی وانی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەستنیشانی کرد "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆییان بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە ڕوونکردووەتەوە و بە ئامانجی ئەوەی بە زۆرترین کەسی بگەینن لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن.
تولای حاتەم ئۆغوللاری دووپاتی کردەوە گەنجان لە تێکۆشانیاندا زۆرترین قوربانییان داوە و ئەمەی گوت: "گەنجان گرنگترین هێزی ئەم پرۆسەیەن."
تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە بەردەوامی قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ئەمەی گوت: "بەڕێز ئۆجالان لە دیدارەکەدا گوتی، ئیدی کاتی دەوڵەت-نەتەوە کۆتایی هاتووە و ناچار بە هەڵوەشاندنەوە بووە. پێویستە ئەڵتەرناتیف بئافرێنرێت، ئەڵتەرناتیف چییە؟ کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، ئەمەش پێویستی بە خۆڕێکخستن هەیە."
'گەنجان هێزی بنەڕەتی کۆمەڵگەن'
تولای حاتەم ئۆغوللاری گوتنی "هیچ کەسێک بە تەنها نییە، ڕەنگە کەسانێک هەبن کە کۆمەڵگەکەیان هەڵوەشێندرابێتەوە، بەڵام لانیکەم ئەو کەسانە لەگەڵ یادەوەری کۆمەڵگە هەڵوەشاوەکەیاندا دەژین"ی ڕێبەر ئاپۆیی بیرهێنایەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "کاتێک لە مێژووی تێکۆشان دەڕوانین، بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێت ئەو هێزەی مێژوو بەڕێوەدەبات گەنجانن. بۆیە بەڕێکخستنکردنی گەنجان بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک زۆر گرنگە. گەنجان لەگەڵ خۆبەڕێکخستنیاندا هەوڵی دەرخستنی تواناکانیان دەدەن، بەداخەوە ڕووبەڕووی ستەمی سیستەم دەبنەوە. ڕێگەی بەڕێوەبردنی تێکۆشانی بەهێز، لە پەروەردە و ئایدۆلۆژیادایە. کاتێک ئەمە ڕەخسێندرا ئەوە سەرجەم هێرشەکانی سیستەم پوچەڵ دەبنەوە. ڕێگەی بنەڕەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆبەڕێکخستنکردنە."
'گەنجان کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێکخستن دەکەن'
تولای حاتەم ئۆغوللاری دەستنیشانی کرد، ڕێبەر ئاپۆ چاوەڕوانییەکی زۆری لە گەنجان هەیە و ئەمەی گوت: "ئەوانەی کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەن و بەڕێخکستنی دەکەن خودی گەنجانن. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە مانای بەڕێوەبردنی یەکگرتوانە و دیموکراتیکانەی گەنجانە لە دژی فاشیزم. ئەم بەڕێوەبردنە بۆ گەلی کورد و گەلانی دیکەش تێکۆشانێکی ژیانییە. گەنجان هێزی دینامیکیی کۆمەڵگەن، لەهەر جێگەیەک تێکۆشانێیان کردبێت، ئەنجامدار بووە، لە هێڵی چالاکی و هۆشمەندییەوە ئەنجامگیر دەبێت. ئەو شتەی بەڕێز ئۆجالان لەم بانگەوازییەدا باسی لێوەکردووە، ئەوەیە دەبێت هەموو کەسێک رێکخستنی خۆی مسۆگەر بکات و بە ڕێکخستنی خۆیەوە جەوهەری کۆمەڵگە بگۆڕێ و وەریچەرخێنێتەسەر دیموکراتیکی. لەم ڕووەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆ هاوڕێیانی گەنجانمان. هاوکات پێویستە بە چالاکی پراکتیکیانەوە هێڵی ئایدۆلۆژی و هۆشمەندی بونیات بنێن. ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموومانە."
لە پاش قسەکانی، تولای حاتەم ئۆغوللاری دوور لە چاوی ڕاگەیاندن، بەردەوامی دا بە کۆبوونەوەکە.