هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی گەریلای شەهید هێڤیدار بەرخۆدان کۆچەر کە لە گارێ شەهید بووە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "بەڵێن دەدەین کوردستانێکی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاد کە خەون وهیوای هەڤاڵمان بوو، بە تێکۆشانمان بەدی بهێنین."
هەپەگە ناسنامەی گەریلای شەهید هێڤیدار بەرخۆدان کۆچەر کە لە گارێ شەهید بووە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "بەڵێن دەدەین کوردستانێکی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاد کە خەون وهیوای هەڤاڵمان بوو، بە تێکۆشانمان بەدی بهێنین."
بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وەهایە:
"هەڤاڵمان هێڤیدار، ملیتانی تێکۆشانی ئازادیی ژنان، لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی گارێ شەهید بوو.
هەڤاڵمان هێڤیدار، ملیتانێکی فیدایی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، وەک ملیتانێکی ئاپۆی دڵسۆزی بەهاکانی ئازادی، کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر مێژووی تێکۆشانمان بوو کە قەد ڕێبازی لەبیرناکرێت. وەک کەسێکی بنەماڵەیەکی کۆچەر کە جەوهەری خۆی لە ناو ڕیزەکانی تێکۆشاندا پاراست، بە شێوەی سروشتی، سادە و تێگەیشتنی قووڵی لە هەموو ئەرکێکدا ئەرکی هەڤاڵانی خۆی سووک کرد و بە پێگەی خۆی بوو بە نموونە بۆ هەموو هەڤاڵانی.
شەهیدبوونی هەڤاڵمان هێڤیدار کە ملیتانێکی سەرکەوتووی یەژا ستار و خاوەن تێکۆشانێکی بێ وێنە بوو، کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر ئێمە هەبوو. بەڵێن دەدەین، بە دڵنیاییەوە بۆ بەدیهێنانی کوردستانێکی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاد کە خەون و هیوای هەڤاڵمان هێڤیدار بوو، بەدڵنیاییەوە تێکدەکۆشین و سەردەکەوین. پێش هەموو شتێک پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵی نەمرمان و سەرجەم گەلی وڵاتپاریزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان هێڤیدار بەرخۆدان کۆچەر وەهایە:
ناسناو: هێڤیدار بەرخۆدان کۆچەر
ناو و ناسناو: هەسینە تەکین
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: حوسرا - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ / گارێ