سەردانییەکان بۆ پرسەی پەلین یڵماز بەردەوامە

بە پێشەنگایەتی ژنان سەردانییە جەماوەرییەکانی گەل بۆ پرسەی شەهید پەلین یڵماز ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە بەردەوامە، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو.

سەردانی پرسەی شەهید پەلین

لە گەڕەکی کارشیاکای ناوچەی ڕحای ئارموشی وان پرسە بۆ شەهیدی گەریلانی ژن، شەهید پەلین یڵماز دانرا، کە لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهید بوو. سەردانییەکانی گەل بەشێوەیەکی جەماوەری بۆ پرسەی شەهید پەلین بەردەوامە.

لە ناو باخچەیی لانکەی شارستانی (مەبیا-دەر) لەگەڵ کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لەوکەسانەی کە کەسوکارییان لەدەستداوە، لە چەندین شارەکانی کوردستانەوە هاوڵاتی، نوێنەری پارتی سیاسیی و ڕێکخراوەکان سەردانی پرسەکەیان کرد بە مەبەستی سەرەخۆشی.

بە سەدان کەس سەردانی ماڵی شەهید پەلینیان کرد و درووشمی "شەهید نامردن"یان بەرزکردەوە. هاوڵاتییان سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید پەلین کرد.