چالاکی ١ی ئایاری وان: پێداگریی لەسەر سۆسیالیزم لە پێداگریی ئازادی ڕەنجی ژناندایە

بە هەزاران کەس بەشداری پیرۆزکردنی ١ی ئایار بوون و لە چالاکییەکەدا بە هەڵکردنی درووشمی "بژی ١ی ئایار" پەیامی "پێداگریی لە سۆسیالیزم لە پێداگریی ئازادی ڕەنجی ژناندایە" درا.

بە بەشداری هەزاران کەس لە کرێکار، ڕەنجدەر و سەنیدکاکار ١ی ئایار لە وان بە پێشەنگایەتی چەندین ڕێکخرا و سەندیکای پیشەی بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک ١ی ئایار پیرۆز کرا. لە چالاکییەکەد درووشمی "بژی ١ی ئایار، سەرکەوتن بۆ ئێمەیە" بەرزکرایەوە. کاروانی ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شارەوە بە وتنەوەی درووشمەکانی "ڕاگەیاندنی ئازادی بێدەنگ ناکرێت" و "لە نازمەوە تا جیهان ڕاگەیاندنی ئازاد لێرەیە" هەتا پارکی موسا عەنتەر ڕۆشتن و لەوێ گۆڕا بۆ گردبوونەوە.

دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی وان عەبدوڵا زێدان کە قەیوم لە جێگەی دانراوە قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و دەستنیشانی کرد پرۆسەکە لە سوودی هەموو کەسێکدایە و پێویستە هەمووان خاوەنداری لەم بانگەوازیییە بکەن.

هەر لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکانی جەماوەری کرێکاران (کەسک) دۆنە گەڤهەر کۆیون قسەیکرد و لە قسەکانییدا دەسنیشانی کرد لەمڕۆدا لە لایەن دەسەڵاتداری و سیستەمی سەرمایەدارییەوە هەموو مافەکانی گەل و کرێکاران و ڕەنجدەران پێشێل دەکرێت و گوتی: "گوتی ئەوانی ڕنجمان دەخۆن و هێرشی سەر تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکەن، با زۆر باش بزانن لە دژتان دەوەستینەوە و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. پێویستە بۆ ئاشتی و دیموکراستی یاسا دەربچوێندرێت و کۆتایی بەم شەڕە بهێندرێت."

چالاکییەکە بە گوتنەوەی پەیام و درووشمەوە بەردەوام بوو.