چالاکییەکانی ١ی ئایاری گۆڕەپانی تەقسیم: ٤٤کەس هێشتا دەستبەسەرن

زۆربەی ئەو کەسانەی لە گۆڕەپانی تەقسیم لە کاتی چالاکییەکانی ١ی ئایاردا دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران. بەڵام هێشتا ٤٤ کەس دەستبەسەر ماون.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی ٤١٦ کەس کە لە چالاکییەکانی ١ی ئایاری گۆڕەپانی تەقسیم دەستبەسەر کرابوون، ٣٧٢ کەسیان ئازاد کراون.

هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی TEM کراون و ٣٦ کەسیش بە تۆمەتی 'پێشێلکردنی یاسای ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکان' رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.