ژنانی حەڵەب هێرشەکانی دژی دروزییەکانیان شەرمەزار کرد
ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب لە گردبوونەوەیەکدا هێرشەکانی سەر دروزییەکانیان شەرمەزار کرد.
ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب لە گردبوونەوەیەکدا هێرشەکانی سەر دروزییەکانیان شەرمەزار کرد.
بە دەیان ژنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب سەبارەت بە تاوانەکانی دژ بە دروزییەکان گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
بەیاننامەکە لە گەڕەکی ئەشرەفیە لەلایەن ئەندامی کۆنگرە ستار مەیس شاشۆ خوێندرایەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لەم دواییانەدا لە دژی کۆمەڵگەی درووزی، لێدوانی دینی و ئاژاوەگێڕانە و توندوتیژی و کوشتن لەسەر یەكێک لە نەتەوە دێرینەکانی سووریا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە توندوتیژی دژە ئایینەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر تەواوی گەلای سوریا و ئاشتی ناوخۆیی.
ژنان تاوانەکان و لێدوانە توندوتێژەکانی دژ بە پێکهاتەکانی سووریایان شەرمەزار کرد. هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد لە بەرامبەر سیاسەتە جیاکاری و رەگەزپەرەستیەکان بە ئامانجی دابەشکردنی کۆمەڵگە و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی، هەڵوێستێکی بەهێزیان هەبێت.
هەروەها ژنان داوایان لە گەلانی سوریا کرد کە لە جێبەجێکردنی بنەماکانی دیموکراسی، لێبوردن و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان، یەکگرتوو بن و ئەو پلانانەی کە بە ئامانجی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و دابەشکردنی سوریا بەڕیوە دەچن هەڵوەشێننەوە.