بەنداوی تشرین شوێنی بەرخۆدانی ئەفسووناوییە
ئەندامی نوسینگەی ڕێکخستنی پەیەدە موستەفا شەوکەت گوتی: "بەنداوی تشرین تەنها هێڵی پاراستن نییە، پێگەیەکی ئەفسانەیی ئازادییە لە بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان بەرهەم هاتووە."
ئەندامی نوسینگەی ڕێکخستنی پەیەدە موستەفا شەوکەت گوتی: "بەنداوی تشرین تەنها هێڵی پاراستن نییە، پێگەیەکی ئەفسانەیی ئازادییە لە بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان بەرهەم هاتووە."
ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) موستەفا شەوکەت، سەبارەی بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
موستەفا شەوکەت ئاماژەی بەوەدا ئەو چەند جارێک بەشداری ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بووە و جەختی لەوەشكردەوە بەرخۆدانێکی بەمجۆرە لە هیچ جێیەکی دونیا ئەنجام نەدراوە.
'بەنداوەکەمان لە داگیرکەران دەپارێزین'
موستەفا شەوکەت ئاماژەی بەوەدا کاتێک بە کاروانی یەکەم ڕۆشتنە هەرێمەکە، بینیان هەرێمە بە تەواوەتی وێرانبووە و ئامانجی ئەوانیش ئەوەیە بەنداوەکە لە داگیرکاری بپارێزن و گوتی: "چوونی ئێمە پێویستی بوو چونکە هەوڵدەدرا بەنداوەکە داگیربکرێت. ئەگەر بەنداوەکە بڕوخێت بۆ مرۆڤایەتی دەبێتە کارەساتێکی مەزن. فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی سیخوڕی لەسەرمانبوو، بەڵام هاوار و هەلهەلەی دایکان وەڵامی هێرشەکانمان دەدایەوە. مۆڕاڵمان لە چیاکان بەرزتر بوو."
'لە بەنداوەکە یەگرتن بە هێزبوو'
وتیشی: "هێڵی بەرخۆدان چەند کیلۆمەترێک لێمانەوە دووربوو، بەڵام بە ڕێپێوان گەڕاینەوە بەنداوەکە. لەوێ ڕۆحی هاوڕێتی ڕاست و بەرخۆدانی یەکگرتووی گەلانمان بینی."
'ئامبۆڵانسەکانیش بوون بە ئامانج'
شەوکەت ئاماژەی بەوەدا تیمەکانی تەندروستی ڕووبەڕووی هێرش دەبوونەوە و گوتی: "کاتێک گەشتینە سنوری تشرین دەستما بە بەرخۆدان کرد. لەوێ براکانمم بینی، پێکەوە هەڵپەڕین. بە گۆرانی وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکمان دایەوە."
'دەبێت بەنداوی تشرین بۆ مرۆڤایەتی بپارێزرێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا موستەفا شەوکەت وتی: "ئێمە گەلێکین ئاشتییمان دەوێت، بەڵام دووژمن لە بەرانبەرمان بە دڕندانە هێرش دەکات. لەبەر ئەمەش ئەگەر بەنداوی تشرین بڕوخێت بۆ مرۆڤایەتی دەبێت بە کارەساتێکی مەزن. هەربۆیە تاوەکو کۆتایی بەنداوەکەمان دەپارێزین."