بە دیمەن

١ی ئایار لە کانتۆنی فورات بە جۆشەوە پیرۆز کرا

گەلی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە کۆبانێ بە جۆشەوە ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان پیرۆز کرد.

گەلی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی شاری کۆبانێ بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران، کۆبوونەوە و بە ئاهەنگێکی جەماوەریی ١ی ئایاریان پیرۆز کرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێز گرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش دەستی پێکرد. پاشان هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ١ی ئایار و کرێکاران خوێندرایەوە.

دواتر هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم)ی کانتۆنی فورات، هەدلێ حەسن، قسەی کرد و ڕایگەیاند: "ئەم ڕۆژە لە هەموو ئەو کرێکارانەی کە شەو و ڕۆژ بۆ کۆمەڵگاکەیان کار دەکەن و لە هەوڵ و تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین.

دوای وتارەکە هونەرمەندانی ناوەندی کەلتووری و هونەری باقی خدۆ و هیلالی زێڕینی کانتۆنی فورات ئاوازیان پێشکەش کرد، دواتر مەراسیمی پیرۆزباییەکە بە پێشکەش کردنی خەڵات کۆتایی هات.